35 ئۆتۆمبێلی جەیمس بۆند لە لۆس ئەنجلس نمایشدەکرێن | رووداو.نێت

35 ئۆتۆمبێلی جەیمس بۆند لە لۆس ئەنجلس نمایشدەکرێن

28-09-2021
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی جەیمس بۆند لە نمایشگەکە. وێنە: AP
یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی جەیمس بۆند لە نمایشگەکە. وێنە: AP
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بۆ یەکەمجار سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی فیلمی جەیمس بۆند لە ساڵی 1962ەوە و تاوەکو دوایین فیلمی لە پێشانگەیەک بە ناوی بۆند ئین مۆشن لە لۆس ئەنجلس نمایش دەکرێن.
 
ئەو نمایشە گەورە هاوکاتە لەگەڵ وازهێنانی دانیێل کڕێگ، ئەکتەری ناوداری بەریتانی دوای بەرهەمهێنانی فیلمی "نۆو تایم تو دای" کە بڕیارە 8ی ئۆکتۆبەر لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشبکرێت.
 
دۆو ریدینیوس، دامەزرێنەری کۆمپانیای لان فلێمینگ دەڵێت، "ئەمە یەکەمجارە 35 ئۆتۆمبێلی جەیمس بۆند بەیەکەوە خراونەتە ئەم پێشانگەیە، پێشتر پێشانگەی دیکەی ئۆتۆمبێلی جەیمس بۆند هەبوون، بەڵام هەرگیز 35 ئۆتۆمبێلی بەیەکەوە کۆنەکراونەتەوە. ئەمە پێی دەگوترێت بۆند لە جوڵەدا."
 
لە پێشانگەکەی لۆس ئەنجلس، بی ئێمەکەی جەیمس بۆند لە ساڵی 1977 لە فیلمی "The Spy Who Loved Me" لەگەڵ ئاستۆن مارتینز و هێڵیکۆپتەرەکەی فیلمی خۆشەویستی لە رووسیاوە نمایشکران.
 
ئەو پیاوەی کاری کۆکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانی بۆندە دەڵێت، خوازراوترین ئۆتۆمبێل بەلای ئەو ئاستۆن مارتینەکەی فیلمی سپێکتەرە.
 
دۆو ریدینیوس، دامەزرێنەری کۆمپانیای لان فلێمینگ دەڵێت، "دەتوانن کۆنترین ئۆتۆمبێلەکانی جەیمس ببینی کە بە زیندوویی ماونەتەوە بەرلەوەی پێ بنێیتە نێو مۆزەخانەکە. لێرەوە هیڵەر هێلیکۆپتەر دەبینی کە لە دووەم فیلمی جەیمس بۆند بەناوی 'From Russia with Love' بەکارهات. دوایی چاوت بە ئۆتۆمبێلی دیکە دەکەوێت تاوەکو نوێترینیان."
 
ئۆتۆمبێلەکانی نێو فیلمی جەیمس بۆند هەمیشە جێگەی سەرنجی بینەران بوون، بەهۆی ئەوەی چەک و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوویان پێوە لکێندراوە، لە بارودۆخە مەترسیدارەکاندا هەمیشە فریای بۆند کەوتوون.
 
فیلمی سپێکتەر 850 ملیۆن دۆلار داهاتی کۆکردەوە، پێشبینی دەکرێت فیلمی نۆ تایم تو دای ئەو ریکۆردەی بۆند بشکێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە