رووداو دیجیتاڵ
رێکخراوێکی مرۆیی لە کەناراوەکانی کانیێ رۆسیۆ لە باشووری فەرەنسا، ترسی ئاو لە ژمارەیەک کۆچبەر دەردەکەن. ئەو کۆچبەرانە بەهۆی کۆچکردنیان لە رێگەی دەریاوە تووشی فۆبیای ئاو بوون.
ئێستا لەلایەن ژمارەیەک مامۆستای تایبەتەوە لەگەڵ ئاودا ئاشتدەکرێنەوە. عەبدولرەحمان سەعید، کۆچبەری سۆماڵییە و دەڵێت، "مانگی رابردوو مەلەم نەدەزانی. زۆر دەهاتم بۆ ئێرە و باش مەلەم نەدەزانی. بەڵام ئەم مانگە و بەتایبەتی سێ هەفتەی رابردوو تەکنیکی زۆر فێربووم کە چۆن مەلە بکەم، چۆن بڕۆمە نێو ئاو. ئێستا دەتوانم زۆر بەباشی مەلە بکەم."
ئەوانە ئەو کۆچبەرانەن لە دەریای نێوەڕاستدا مردنیان بەچاوی خۆیانەوە بینیوە. یەختەکەیان ژێرئاوکەوتووە، دۆست و ئازیز و هاوسەفەرەکانیان بە بەرچاویانەوە خنکاون. ئێستا مامۆستای تایبەتیان بۆ گیراوە تاوەکو ئاو لەلایان ببێتەوە شتێکی ئاسایی.
کۆرین گریلی، دامەزرێنەری رێکخراوی وێڵکەم 66 دەڵێت، "شتێکی ئەرێنییە. دێلف مامۆستای مەلەیە و هاتووە ئەم کارە چاکە بکات، دەبینی پێشکەوتن چەندە روویداوە لەکاتی وانەکاندا. لە ترس و فۆبیا لە ئاوەوە گەیشتوون بەم ئاستەی ئێستا. بە تێپەڕبوونی کات گۆڕانکاریی گەورە لە هەڵسوکەوتیان روویداوە."
بەگوێرەی رێکخراوی کۆچبەری جیهانی، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، 1,999 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست خنکاون، ساڵی رابردوو لە هەمان کاتدا 1,358 کۆچبەر خنکابوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ