رووداو- ئاژانسەکان
سکرتێری گشتی ناتۆ رەتیدەکاتەوە کە هاوپەیمانێتی ناتۆ لەگەڵ تورکیا هەڵبوەشێتەوەو جەختدەکاتەوە کە لەگەڵ تورکیا" لەنێو هاوپەیمانێتییەکی بەهێزداین و لە نزیکیشەوە ئاگاداریی رووداوەکانی باشووری رۆژهەڵات (باکووری کوردستان)-ی تورکیاین".
هەروەها جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پەیامنێری رووداو لە واشنتن رایگەیاند کە" ئەوان لەگفتوگۆدان لەگەڵ تورکیا بۆ شەڕی دژی داعش، بەڵام تاوەکو ئێستا بابەتی دروستکردنی ناوچەی دژەفڕین بڕیاری لێنەدراوە و ئەمریکییەکان پلانێکی لەو شێوەیەیان نییە".
کێربی گوتی کە:" هیچ هێزێک لەو ناوچەیە ناتوانێت بەر لە فرۆکەکانی هاوپەیمانان بگرێت، بەڵام ناوچەیەکی لەو جۆرە دروستناکرێت".
ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری تورکیا لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی کریستیان ئەمانپور لە کەناڵیCNN International ئاماژەی بەوەکرد:" لەسەرەتاوە بە دوو هۆکار هەرێمی ئاراممان لە سووریا ویستووە، یەکەم: ناوچەیەک بۆ ئەو ئاوارانە دروستبکەین کە لە سووریا رایانکردوە، ئێستا نزیکەی 2 ملیۆن ئاوارەی سووری لە وڵاتەکەمانن، دووەم: بۆ ئەوەی لەو ناوچەیە گرووپە تیرۆریستییەکان کۆنەبنەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ