لە فێستیڤاڵێکدا لە ئۆزبەکستان 28 جۆری ترێ نمایشکران

27-08-2024
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
ترێی ئۆزبەکستان
ترێی ئۆزبەکستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ترێ لە قەزاری پارکینت لە ئۆزبەکستان بەڕێوەچوو؛ فێستیڤاڵەکە ئاسایی نییە، هێشووی ترێ وەها رازێندراونەتەوە، لە چەند رۆژێکدا سەرنجی یەک ملیۆن خەڵکی بۆ خۆی راکێشا.
 
ئەمەش شەش هێندەی ژمارەی بەشداربووانی فێستیڤاڵی پارە.
 
نورەدین نەسرەدینۆڤ، پشکنەر لە بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی کشتوکاڵی ئۆزبەکستان ریگەیاند: "ئێستا ئۆزبەکستان دەتوانێت ترێ هەناردەی 65 وڵاتی جیهان بکات. زۆربەی هەناردەکان بۆ چین، ئەڵمانیا، ئەمریکا، تورکیا، بێلاڕووس، رووسیا و وڵاتانی دیکەن."
 
ئەم فێستیڤاڵە پردێکی بەهێزە بۆ ئاشناکردنی ناسنامەی ئۆزبەکی بە گەلانی دیکە.
 
فێستیڤاڵەکە گەرموگوڕ بوو. کچە شۆخە ئۆزبەکییەکان بە سەمای میللی پێشوازیان لە سەردانکەران کرد.
 
باشتر لە هەموو ساڵێک ئۆزبەکستان دەرفەتێکی گەورەی لەم فێستیڤاڵە قۆستەوە کە رێکلام بۆ بەرهەمی نێوخۆیی بکات.
 
بی وینچن، سەرمایەگوزاری چینییە و دەڵێت: "من چەندین ساڵە لە ئۆزبەکستان دەژیم. بەمدواییانە ئابووری ئۆزبەکستان زۆر بە خێرایی لە گەشەسەندنە. وەکو وڵاتێکی دۆستن، ئێمە دەمانەوێ خزمەت بە پڕۆژەکانیان بکەین و وەبەرهێنانی تێدا بکەین. دەستمان لە بونیادنانی زۆنێکی بازرگانیی ئازاد هەیە و سەرقاڵی دروستکردنی کارگەیەکین. بۆ ئەم بۆنە گرنگەش بانگهێشتکراوین."
 
ئەم ساڵ بازرگان و نوێنەری ئاژانسی گەشتیاری و دەزگای میدیایی لە 30 وڵاتی جیهانەوە لە فێستیڤاڵەکە بەشداربوون.
 
ئۆزبەکستانیش بە نمایشکردنی 28 جۆری ترێ کە 13یان بۆ درووستکردنی شەراب گونجاون، میوانەکانی بێ هیوا نەکرد.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە