بەڕێوبەرانی تەکنیکی کەناڵەکانی راگەیاندنی ئەندام لە ENEX کۆبوونەوە

27-05-2016
رووداو @Rudawkurdish
رووداو
رووداو
نیشانەکردن هۆڵندا ئینێکس رووداو
A+ A-

رووداو- هۆڵندا

رۆژی هەینی 27-5-2016 کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرانی تەکنیکی کەناڵەکانی ئەندام لە ئینێکس لە ئەمستردامی پایتەختی هۆڵندا بەڕێوەچوو.


55 کەناڵی جیهانی بۆ باسکردن لەسەر نوێترین پێشهاتە تەکنیکییەکانی راگەیاندن کۆبوونەوە، رووداویش وەک ئەندامێکی ئاژانسی ئینێکس بەشداریی لەو کۆبوونەوەیە کرد.

هەژار برینجی بەڕێوەبەری بەشی تەکنیکی تۆڕی میدیایی رووداو کە بەشداری کۆبوونەوەکەی کردبوو، سیمینارێکی لەسەر رووداو و رەوشی میدیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشکەشکرد.

هەژار برینجی سەبارەت بە تێڕوانینی بەشداربووانی کۆبوونەوەکە لەبارەی رووداوەوە، گوتی: "کەناڵەکانی راگەیاندن بە گرنگیەوە باسیان لە رووداو کرد و رۆڵی رووداویان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرزنرخاند".

کۆبوونەوەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو نوێنەری 48 وڵاتی جیهان بەشداربوون کە پارتنەری تۆڕی میدیایی رووداون، لەوانەش سی بی ئێسی ئەمریکی، سکای نیوزی بەریتانی و ئار تی ئێلی ئەڵمانی.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە