لە ئوردن یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی گوڵ کرایەوە

27-04-2019
رووداو @Rudawkurdish
پێشانگەی نێودەوڵەتی گوڵی عەممان
پێشانگەی نێودەوڵەتی گوڵی عەممان
A+ A-

رووداو - هەولێر

یەکەم پێشانگەی نێودەوڵەتی گوڵ لە عەممانی پایتەختی ئوردن کرایەوە و تێیدا نوێترین شێوازەکانی بەرهەمێهنانی گوڵ لەلایەن جووتیارانی ئەو وڵاتە پیشاندران. 

پێشانگەکە ناوی "پێشانگەی گوڵی عەممانە" کە بە چالاکییەکی گرنگی ئەو شارە دادەنرێت.

لەپێشانگەکەدا بە هەزاران گوڵ و گیای جۆراوجۆر، لەگەڵ بیرۆکەی نوێی چاندن و روواندن، نیشان دراون و خراونەتە بەرچاوی کەسانی پسپۆو گەشتیارانی نێوخۆیی و بیانی. 
 
پێشانگەکە دەرفەتێکیشە بۆ جووتیارانی ئوردنی تاوەکو بتوانن لەوێ بەشێک لە بەرهەمەکانیان نمایش بکەن و دواتریش بیانفرۆشن. 

سەردانیکەرانیش دەیانەوێت لە رێگەی ئەو پێشانگەیەوە فێری بیرۆکەی نوێ ببن و بە گوێرە ئەو رووبەرەی لە ماڵەکانیان هەیانە، بتوانن لەماڵەوەش گوڵ و سەوزاییان هەبێت.

ژاکلین سابری، سەردانیکەری پێشانگەکەیە، دەڵێت: لەبەرئەوەی ئێمە حەز بە باخەوانی دەکەین و لەگەڵ ئەوەشدا تەنیا باڵکۆنمان هەیە، بۆیە هاتین بۆ بینینی بیرۆکەی نوێ؛ ئەوەش باشە کە پاڵپشتی لە پێشانگەیەکی لەو جۆرە لە ئوردن بکرێت. 

کرانەوەی سنوورەکانی ئوردن لەگەڵ هەریەکە لە سووریا و عێراق، کە پێشتر لەبەر ناسەقامگیریی دۆخەکە سنووردار کراوبوون و داخرابوون، ئومێدێکی زیاتری بە جووتیارانی ئوردنی بەخشیووە تا بتوانن بە شێوەیەکی ئاسانتر بەرهەمەکانیان هەناردەی وڵاتانی دراوسێ بکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە