رووداو - ئاژانسەکان
رۆژی دووشەممە ٢٦ی تشرینی یەکەم کچێکی هیندی نابیست و لاڵ کە ماوەی ١٠ ساڵە ونبووە گەڕایەوە شاری نیودەلهی لە هیندستان و بە خێزانەکەی شاددەبێتەوە.
ئەو کچە هیندییە چیرۆکێکی سەیری هەیە کە دوژمنایەتی نێوان وڵاتەکەی و پاکستان و کەمئەندامییەکەی هۆکارەکەین.
ئەو کچە کە نابیست و لاڵە ١٠ ساڵ پێش ئێستا رێگاکەی ونکردووە و سنووری پاکستانی بڕیوە و چووەتە ئەو وڵاتە و، بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە ئاماژە بە شوێن و ناو و ناونیشانیشی بکات نەتوانراوە بگەڕێندرێتەوە وڵاتەکەی.
کچەکە ناوی گیتای لێنراوە و ئێستا لە بیستەکانی تەمەنیدایە، ماوەی ١٠ ساڵ لەلایەن رێکخراوێکی خێرخوازیی پاکستانییەوە بەخێوکراوە و، هەر ئەو رێکخراوەش ئەرکی گێڕانەوەی بۆ هیندستان لە ئەستۆی خۆی گرتووە.
فەیسەڵ ئەدهیك، کوڕی سەرۆکی رێکخراوە مرۆڤدۆستییە پاکستانییەکە دەڵێت " بەڕاستی ئێمە دڵخۆشین لەکۆتاییدا گیتا دەتوانێت بگەڕێتەوە نێو خێزانەکەی و وڵاتەکەی خۆی".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ