رووداو دیجیتاڵ
لە بەریتانیا ژنێکی تەمەن 102 ساڵ بە ئاسمانەوە خۆی فڕێدایە خوارەوە. ژنەکە ناوی منیت بەیلی-یە و بەو شێوەیە یادی 102 ساڵەی لەدایکبوونی کردەوە.
خێرایی بەیلی لە 200 کیلۆمەتر لە کاژێرێدا نزیکبووەوە، کە نزیکبووەوە لە زەوی، نیشتنەوەیەکی نایابی ئەنجامدا.
منیت بەیلی، هاووڵاتی بەریتانی دەڵێت: "هەست دەکەم ئامانجەکەم بە سەرکەوتوویی بەجێهێنا. کارێکی خراپم نەکردووە. کاتێک دەرگا کرایەوە، گوتم شتێکی دیکە نییە بیکەم یان بیڵێم و تەنیا خۆهەڵدانم لەبەردەمە. ئەوە بوو خۆم هەڵدا. بیرمە قاچەکانم کرانەوە و پێش چاوم لێڵ بوو. چاوەکانم داخست و دیار بوو بە خێراییەکی زۆر دەفڕیم."
بەیلی لە هێزی پاسەوانیی دەریایی شاهانەی بەریتانی خزمەتی کردووە، ژیانی هاوژینی لەگەڵ سەربازێکی پەرەشووتوان پێکهێنابوو.
لەپێناو کارێکی خێرخوازی ئەم سەرکێشییەکی کرد.
تاوەکو ئێستا نزیکەی 12 هەزار دۆلاری کۆکردووەتەوە، ئامانجی 40 هەزار دۆلارە.
منیت بەیلی دەڵێت: "باسکردنی قورسە. دەمێکە چاوەڕێی ئەو رۆژەم و رۆژەکان دەژمێرم. هەمیشە بەخۆمم گوتووە، زیندوو بە و لەسەر قاچەکانت بوەستە و نەکەوی. ئێستا گەیشتوومەتە ئێرە."
یەکەمجار نییە ژنە 102 ساڵییەکە سەرکێشی لەم جۆرە دەکات.
لە یادی 100 ساڵەی لەدایکبوونی، خێرایی ئۆتۆمبێلێکی فێراری گەیاندە 209 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ