رووداو دیجیتاڵ
ئۆتۆمبێلێک خۆی بە پەرژینی شەقامی داونینیگی لەندەندا دەکێشێت کە نووسینگەی سەرۆکوەزیران و چەند دامەزراوەیەکی دیکەی حکومیی لێیە.
رۆژی پێنجشەممە، 25ـی ئایاری 2023، پیاوێک بە ئۆتۆمبێلێکی بچووکی سپیەوە خۆی بە پەرژینی شەقامی داونینگدا کێشا لە لەندەن، شەقامەکە ئۆفیسی سەورۆکوەزیرانی بەریتانیا و چەند دامەزراوەیەکی دیکەی حکومی لێیە و چەند مەترێک لە پەرلەمانی وڵاتەکەوە دوورە.
شۆفێرەکە دەستبەجێ دەستگیرکراوە و روون نییە کە لەو ساتەدا ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەوێ بووە یان نا.
لەدوای رووداوەکە ژمارەیەکی زۆری پۆلیس لە شەقامەکە ئامادەبوون و لە ئەگەری مەترسیی هێرشکردنە سەر دامەزراوە حکومییەکان بۆ ماوەی چەند کاژێرێک لە شوێنەکە مانەوە.
کاژێر 06:20ـی ئێوارە بە کاتی هەولێر و کاژێر 04:20 بە کاتی لەندەن رووداوەکە روویداوە. پۆلیسی لەندەنیش لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند کە شۆفێرەکەیان بە تۆمەتی خێرا لێخوڕین و تاوانکردن دەستبەسەر کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ