رووداو دیجیتاڵ
کەشی مانگ و ساڵانی بەر لە جەنگێکی گەورە بە شەقامەکانی یۆرکشایەری باکووری بەریتانیاوە دیارە. بەرپرسان داوا لە خەڵک دەکەن خۆیان لە ریزی سوپا ناونووس بکەن؛ ترسیان لە هەڵگیرسانی جەنگێکی گەورە هەیە.
بەتایبەتی کە درکیان بەوەکرووە سوپای بەریتانیا لە رووی قەبارەوە بچووک بووەتەوە. لە ریچمۆند، لەوە ناچێت خەڵک بۆ ئەم بیرۆکەیە ئامادەبن.
هاووڵاتییەکی ریچمۆند دەڵێت، "پێموایە پێویستە ئامادەبین، ئینجا حاڵەتەکە هەرچییەک بێت." یەکێکی دیکە پێیوایە، "ئەگەر پرسیار لە کەسانی سەرووی تەمەن 16 ساڵان بکەی ئاخۆ ئامادەن ببنە سەرباز، حەزیان بە بیرۆکەکەیە، بەڵام باوەڕناکەم کەسانی گەورەتر ئامادەبن."
وەزیری بەرگریی بەریتانیا بە ئاشکرا لە پەرلەمان گوتی، ناونووسکردنی هاووڵاتیان لە ریزی سووپادا کاری لەپێشینەیانە.
گرانت شاپس، وەزیری بەرگری بەریتانیا دەڵێت، "بەباشی هەوڵدەدەین بۆ ئەوەی دڵنیابین هاوتەریب لەگەڵ زۆربەی سوپای وڵاتانی رۆژئاوا و هێزە چەکدارەکان، پیاو و ژنانمان لە ریزی سوپادا بەگوێرەی پێویست بن، توانای پێویستیان هەبێت و ئامادەبن بەرەنگاری ئەم ئاڵنگاریە ببنەوە."
لە ئێستاوە بەریتانیا دەستی لە چەند جەنگێکدا هەیە، ئۆکراینا یەکێکە لەو جەنگانە. ترس تەشەنەسەندنی جەنگیش هەمیشە بە ئەگەرێک سەیرکراوە، بۆیە سوپای بەریتانیا بەدوای خەڵکدا دەگەڕێت.
سوپاسالاری وڵاتەکە دەڵێت، شەڕی ئۆکراینا فێریکردین کە سوپای فەرمی جەنگ هەڵدەگیرسێنێت و سوپای خەڵکیش دەیباتەوە.
هەرچەندە سوپای بەریتانیا شەشەم بەهێزترین سوپای جیهانە، بەڵام قەبارەکەی بەرەو بچووکبوونەوە دەڕوات.
بەریتانیا 74,100 سەربازی هەیە، لە ماوەی 30 ساڵدا قەبارەی سوپا 50٪ بچووکبووەتەوە، لە 12 ساڵی رابردووش، 28٪.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ