دلاوەر ئاژگەیی لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا کۆدەبێتەوە

25-10-2019
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن پەرلەمانی ئەوروپا
A+ A-

رووداو-برۆکسل

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا کۆبووەوە.


لە سەردانێکی فەرمی بۆ پەرلەمانی بەلجیکا لە برۆکسل دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن  ئێلیس ڤان هۆڤ بەرپرسی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا پێشوازی لێکرا و دواتر لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کە نوێنەری سەرجەم پارتە بەلجیکییەکان تێیدا بەشداربوون کۆببووە.

د. دلاوەر خالد ئاژگەیی لە وتەیەکدا بە تێروتەسەلی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و کاریگەری قەیرانەکانی سووریا و عێراق و ناوچەکە و هەڵوێست و تێڕوانینی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ رووداوەکان خستەڕوو. هەروەها بەوردی باسی لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی کرد لەسەر هەرێمی کوردستان لەڕووی ئەمنی و ئابووری و سەقامگیری و نیگەرانی هەرێمی کوردستانی لەو رووەوە گەیاندە پەرلەمانی بەلجیکا.

پرسی هاتنی پەنابەران بەشێکی دیکەی دانیشتنەکە بوون کە تێیدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لە هاتنی مەوجێکی دیکەی پەنابەران بۆ هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند: "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڕیارێک سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راسپاردووە بۆ ئامادەکاری لەکاتی هاتنی پەنابەران و دەرگا و دڵی خەڵکی کوردستان بەڕووی ئەو پەنابەرانە هەر وەکوو پێشوو کراوەیە، بۆ ئەم مەبەستەش حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆگرامێکی ئامادەکاری تۆکمە و زانستی ئامادە کردووە". 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بە دوایین بڕیاری پەرلەمانی ئەوروپا دا کە داوا لە وڵاتانی ئەندام و دامەزرەوەکانی یەکێتی ئەوروپا دەکات هاوکاری زیاتری هەرێمی کوردستان بکەن و لەو چوارچێوەیەش گرنگە حکومەتی بەلجیکا وەکوو پێشووتر هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات.

دروستکردنی گرووپی دۆستانی کوردستان لە پەرلەمانی بەلجیکا و دروستکردنی پەیوەندی دوولایەنە لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان و چەند بابەتێکی دوولایە تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە بوون.

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا دەستخۆشی لە رۆڵی هەرێمی کوردستان کرد لە دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایش و لە خۆگرتنی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارە و پەنابەران و بەڵینی گەیاندنی پەیام و داواکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەحکومەتی بەلجیکا دا و بڕیاریان دا کە هاوکاری هەرێمی کوردستان دەبن و کار دەکەن بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیک سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

بەلجیکا ئەندامی کارای یەکێتی ئەوروپا و ناتۆیە و ئێستا ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە و پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە. لە شەڕی داعش هاوکاری سەربازی هەرێمی کوردستانی کردووە و بە فرۆکی  F-16 و مەشق و راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و ناردنی نەخۆشخانەی مۆبایل، بەشداریی لە شەڕی دژی داعش کردووە و چەندین برینداری پێشمەرگەی لە بەلجیکا چارەسەر کردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا