لە نیکاراگوا کێبکڕکێی ورگئەستووری بەڕێوەدەچێت

26-06-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
لە پێشبڕکێی ورگئەستووری پێوانە بۆ ورگی کەسێک دەکرێت.
لە پێشبڕکێی ورگئەستووری پێوانە بۆ ورگی کەسێک دەکرێت.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە نیکاراگوا ورگئەستوورەکان لە 'ماناگوا'ی پایتەخت رووتکراونەتەوە، بۆ دیاریکردنی پاڵەوانی ساڵ لەسەرووی ناوکیانەوە بە فووتمەترێک پێوانەی ورگیان دەکرێت.
 
رۆناڵدۆ مێنای تەمەن 47 ساڵ بە کێشی 222 کیلۆو بە ورگێکی 193 سەنتیمەتری بووەوە پاڵەوان.
 
رۆناڵدۆ مێنا دەڵێت، "زۆر دڵخۆشم و جارێکی دیکە پلەی یەکەمم بەدەستهێنایەوە، سوپاس بۆ پشتگیری ئەم شازادایە کە لێرەیە، بەردەوام دەڵێت باوکە، بۆ پێشەوە بۆ پێشەوە، ئەو هانم دەدات بۆ ئەوەی بەشداری بکەم."
 
10 ساڵە ئەم پاڵەوانەتییە لە نیکاراگوا بەڕێوەدەچێت، بەڵام چەند ساڵێکە رۆناڵدۆی ورگئەستوور پێشەنگی گرتووە و بەری نادات.
 
ئارلین هێرناندێز، رێکخەری بۆنەکەیە و دەڵێت، "ئەمە دەرفەتێکە بۆ دڵخۆشکردنی باوکانی باش، ئەوانەی خەمی خێزانەکانیانە و چوست و چەلەنگن، خۆتان دەزانن خەڵكی نیکاراگوا زۆرخۆرن، ئێستا کاتی ئەوەیە خەڵاتی ئەو باوکانە بکەین خۆیان ماندوو دەکەن و کاردەکەن."
 
ئامانجێک لەم کێبکڕکێیە خەڵاتکردنی ورگئەستوورەکانە لە رقی ئەو خەڵکانەی گاڵتەیان پێدەکەن وبە ماندووبوونیان نازاننەوە.
 
رۆناڵدۆش لە چاوی ناحەزان ئەو پارەی وەکو خەڵات پێدرابوو، یەکە بەیەکە دەریهێنا و لەبەرچاوی خەڵک ژماردی، بۆن و عەترەکانیشی بەدەستەوە گرت و بەشداریشی پێکرا لە ئاهەنگێکی لایڤ میوزیک.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە