پاركی جینگ شان لە پەكینی پایتەختی چین دوای سێ ساڵ لە داخرانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بە رووی سەردانیكاراندا كرایەوە.
مێژووی ئەو پارکە دەگەڕێتەوە بۆ نزیكەی 845 ساڵ لەمەوپێش. رووبەرەکەی 23 هەزار مەتر چوارگۆشەیە.
دەریاچەی نێو پارکەکە لە دوو مانگی یەكەمی ساڵدا بەشێكی زۆریی دەیبەستێت.
ئەم وێنانە هادی سەلیمی، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە پەكین لە ماوەی دوو کاژێر و لە پلەی 11ی ژێر سفردا چرکاندوونی.