مەسک: زیاتر سەرنجم دەخەمە سەر کۆمپانیای تێسلا

23-04-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی فەرمانگەی کارامەیی حکومەتی ئەمریکا کە هاوکات بەڕێوبەری جێبەجێکار و خاوەنی کۆمپانیای تێسلایە رایگەیاند، مانگی داهاتوو سەرنجی کەمتری لەسەر کارە حکومیەکان دەبێت و زیاتر سەرنجی لەسەر بەڕێوەبردنی کۆمپانیای تێسلا دەبێت. ئەو گوتانەی مەسک دوای ئەوە هاتن کە چارەگی یەکەمی ئەم ساڵ قازانجی کۆمپانیاکەی 71% بەراورد بە چارەگی کۆتایی پار کەمیکرد.
 
ئیلۆن مەسک، بەرپرسی فەرمانگەی کارامەیی حکومەتی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکدا لە شاری نیویۆرک لەبارەی بە کارە حکومییەکانی گوتی، بە ئەگەرێکی زۆرەوە مانگی داهاتوو، "کاتیکی زۆر کەمتر لە بەڕێوەبردنی فەرمانگەی کارامەیی بەسەر دەبات" و سەرنجێکی زیاتری لەسەر کۆمپانیای تێسلا دەبێت.
 
ئەو گوتانەی مەسک دوای ئەوە هاتن کە چارەگی یەکەمی ئەم ساڵ قازانجی کۆمپانیاکەی مەسک 71% بەراورد بە چارەگی کۆتایی پار کەمیکرد، ئەمە جگە لەوەی داهاتی کۆمپانیاکە لە 21 ملیار دۆلاری ئەمریکیەوە بووە 19.3 ملیار دۆلار.
 
مەسک نزیکەی 270 ملیۆن دۆلاری لە کەمپەینی هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵاتەکەیدا خەرج کرد و بە یەکێک لە گەورەترین پاڵپشتیکارەکانی دادەندرێت. 
 
لە شوباتی ئەمساڵەوە لە ئەمریکا ناڕەزایەتی گەورە دژی مەسک و ترەمپ سەریانهەڵداوە و بەشێکی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە بایکۆتی کڕینی بەرهەمەکانی ئەو کۆمپانیایانەیان داوە کە لەلایەن مەسکەوە خاوەنداریەتی دەکرێن، لەوانە بەرهەمەکانی کۆمپانیای تێسلا کە تایبەتە بە دروستکردنی ئۆتۆمبێل. ئەم رێکارەش زیانێکی زۆری بە گەورە بازرگانە ئەمریکیەکە گەیاند. 
 
رۆژی 6ی نیسانی ئەم ساڵ، ماڵپەڕی بلومبێرگی ئەمریکی کە تایبەتە بە پرسە ئابووری و داراییەکانی جیهان لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، مانگی شوباتی ئەم ساڵ ئیلۆن مەسک، بەرپرسی فەرمانگەی کارامەیی ئەمریکا 424 ملیار دۆلاری هەبوو، بەڵام ئێستا 302 ملیار دۆلاری هەیە. 
 
هەروەها، لەو ماوەیەدا پشکی کۆمپانیاکانی مەسکیش کەمبووەوە بە جۆرێک کە بەهای پشکێکی تێسلا لە مانگی شوبات 424 دۆلار بوو، بەڵام 6ی نیسان بووە 239 دۆلار، بەهای پشکی سپەیس ئێکس لە 323 دۆلارەوە بووە 251 دۆلار و بەهای پشکێکی کۆمپانیای بۆرینگیش لە 59 دۆلارەوە بووە 45.8 دۆلاری ئەمریکی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو فڕۆکەی J-10 چینی. وێنە: Reuters

چۆن 'ئەژدیهای گورجوگۆڵ'ـی چینی لە جەنگی پاکستان - هیندستان پشکی رافالی فەرەنسی دابەزاند؟

دوای ئەوەی بەرپرسانی پاکستان رایانگەیاند، چەند فڕۆکەیەکی جەنگی رافالی سوپای هیندستانیان خستووەتە خوارەوە، بەهای پشکەکانی کۆمپانیای داسۆ ئەڤیاسیۆی فەرەنسی کە بەرهەمهێنەری فڕۆکەکەیە دابەزی.