گالەری

23-04-2025
24 Photos

رووداو دیجیتاڵ / وێنە: AFP

بەیانیی رۆژی چوارشەممە، 23-4-2025، زەنگەکانی کەنیسەی سەینت پیتەر لێدرا و تەرمی پاپا فرانسیس، پاپای کۆچکردووی ڤاتیکان لە شوێنی نیشتەجێبوونییەوە برایە کەنیسەکە. 
 
کاردیناڵ و پاسەوانی سویسری هاوەڵیی تەرمی پاپا فرانسیس بوون و خەڵک لە رێگە بۆی وەستابوون و نزایان بۆ رووحی دەکرد. 
 
تەرمی پاپا فرانسیس بۆ ماوەی سێ رۆژ لە کەنیسەکە دادەنرێت بۆ ئەوەی خەڵک سەردانی بکەن. پاشان پرسەکەی لە رۆژی شەممە دەبێت. 
 
لە رۆژی شەممە سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان لەنێویاندا دۆناڵد ترەمپ، ئیمانوێل ماکرۆن و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، بەشداری لە پرسەی پاپا فرانسیس دەکەن. 
 
لەسەر وەسێتی خۆی، تابووتەکەی پاپا فرانسیس لەسەر سەکۆیەکی بەرز دانانرێت وەک ئەوەی بۆ پاپاکانی پێشوو دەکرا، بەڵکو راستەوخۆ لەسەر قوربانگای سەرەکیی کەنیسەی بازیلیکای سەدەی شانزەهەم دادەنرێت، بەجۆرێک رووی لە کورسییەکانی نوێژخوێنان دەبێت.