رووداو دیجیتاڵ
کاتێک لە 2023 ئاگر دارستانەکانی یۆنانی هەڕوژاند، زانایان لە ئەورووپا تێبینیی شتێکی نوێیان کرد؛ پلەی گەرما لە کیشوەری ئەورووپا خێراتر لە کیشوەرەکانی دیکە بەرز دەبێتەوە.
لە ساڵی 2023دا لە ئەورووپا پلەی گەرما 1.1% لە سەرووی ئاستی تێکڕای ساڵانە بوو، 2.5%ی لە سەرووی ئاستی بەر لە شۆڕشی پیشەسازی.
کارلۆ بوۆنتیمۆ، بەڕێوەبەر لە خزمەتگوزاریی گۆڕانی کەشوهەوای ئەورووپا دەڵێت، "لە ساڵی 2023دا ئاگرێکی گەورەی دارستانمان لە یۆنان بینی، هەرگیز ئاگری وا گەورە نەبووە. بە شێوەیەکی گشتی ئاگری ئەو ساڵە لە ساڵانی پێش خۆی بەهێزتر بوو."
بەڵام ئاماژە روونەکانی گەرمی لە ئەورووپا تەنیا ئاگری دارستانەکان نین. لە ساڵی 2023دا 63 کەس بە باهۆز گیانیان لەدەستداوە، 44 کەس بە لافاو و 44 کەسیش لە ئاگری دارستانەکان. لەو ساڵەدا بارانبارین 7% زیاتر بوو لە تێکڕای ساڵانە.
ریچارد ئاڵن، زانای بواری گۆڕانی کەشوهەوا ئاماژە بەوە دەکات، "پێچەوانەی تێگەیشتنەکان، چاوەڕوان دەکەین گۆڕانی کەشوهەوا لافاوی زیاتر، وشکەساڵی و شەپۆلی گەرمای زیاتر بەدوای خۆیدا بهێنێت. کەشوهەوای گەرمتر تینووترە، توانای زیاتری لە هەڵمژینی شێ لە ناوچەیەک دەبێت. با ئەو شێیە زۆرە ئاوێتەی باهۆز و زریان لە شوێنەکانی دیکە دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی بارانبارینی بەهێزی زیاتر و لافاو."
راپۆرتەکەی یەکێتیی ئەورووپا هۆشدارییەکی مەترسیدار و بێ پێشینەیە؛ دەڵێت مردن بەهۆی گەرماوە لە 20 ساڵی رابردوودا بە رێژەی 30% زیادی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ