رووداو دیجیتاڵ
سەرەتای ڤیدیۆکە گوێتان لە گفتوگۆی نەهەنگ دەبێت، هێندە بەهێزە، لەتوانایدایە بەنێو زەریاکاندا بڵاوبێتەوە.
زانایان ئێستا بۆیان دەرکەوتووە ئەو دەنگە بەهۆی بۆکسێکی ماسولکەیی ریشاڵەییەوەیە لەسەر شێوازی پیتی Uـی ئینگلیزی، کە لە هیچ ئاژەڵێکی دیکەی دەریاییدا نییە.
زانایان دوای ئەوەی سکی سێ نەهەنگی مردوویان لە کەناراوەکانی دانیمارک هەڵگرتووەتەوە و سیتی سکانیان بۆیان کردووە. ئەوەیان بۆ روونبووەوە.
ئەوەی "جێگەی نیگەرانییە،" زۆربوونی ژاوەژاوی زەریاکانە بەهۆی هاتووچۆی مرۆڤەوە کە وایکردووە تەنانەت نەهەنگەکانیش لە مەودایێکی نزیکتر نەبێت لەیەک تێنەگەن.
کۆین ئیلامانس، پرۆفیسۆرە لە زانکۆیەکی دانیمارک، دەڵێت: "دەبێت بەوە بزانین کە تەنیا رێگە بۆ ئەوەی ئەو نەهەنگانە لەیەکدی تێبگەن، لە رێگەی دەنگەوەیە لەسەر ئاو، تەنیا رێگە بۆ یەکدی دۆزینەوەیان لە رێگەی دەنگەوەیە، بەڵام ئەگەر هەندێ ژاوەژاو بخەینە نێو زەریاکانەوە، بەڕاستی دەرفەتی تێگەیشتنی نەهەنگەکان لە یەکدی کەمدەکاتەوە و بە زەحمەتتر دەتوانن یەکدی بدۆزنەوە."
بەهۆی نەهەنگە مردووەکان نەبووایە نەدەکرا نەهەنگ بەو زەبەلاحییەی بخرێتە ژێر چاودێرییەوە.
دەنگەژێی نەهەنگەکان لە تاقیگەدا خراوەتە ژێر پاڵەپەستۆی هەوا، لەکاتی هەڵکردنی هەوا بەنێو سندووقە ماسولکەییەکە، دیوی ریشاڵەیی نێوی لەکاتی بەریەککەوتنیاندا ئەو دەنگەیان دروستکردووە.
لەکاتی دروستکردنی دەنگەکە، نەهەنگ بۆڕیی هەناسەشی دادەخات بۆ ئەوەی تووشی هەناسەبڕکێ نەبێت.
پرۆفیسۆر پاتریک میڵەر، توێژەر لە زانکۆی ساینت ئاندروس دەڵێت، "ئەستەمە لە توێژینەوەکاندا بتوانین سەیری جوڵەی گیاندارێکی زیندوو بکەین، چونکە نەهەنگ زۆر گەورەن، تۆ ناتوانی بۆ لێکۆڵینەوە بیانخەیتە ژێر کۆنترۆڵی خۆت و چاودێرییان بکەی کە چۆن ئەم دەنگە لە گیاندارێکی زیندوو دروست دەبێت."
هەموو ئەو لێکۆڵینەوانە بۆ ئەوەن بزانرێت نەهەنگ چۆن و بۆچی ئەم دەنگە دروستدەکات.
ئەوەی ئاشکرابووە بەشێکی بچووکە لە نهێنیی ژیانی نەهەنگەکان. لێکۆڵینەوەکانی داهاتوو لەبارەی نەهەنگە نێرینەکانە، کە چۆن بە دەنگەکانیان سەرنجی مێینەکانیان رادەکێشن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ