رووداوێكی سەیر بەهۆی سەرپۆش دانەنانی خوێندكارێك لە پاریس

23-01-2015
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن سەرپۆش ، پاریس
A+ A-

رووداو - le figaro

هەفتەی رابردوو خوێندكارانی بەشی یاسا لە زانكۆیەكی پاریس بوونە بینەری رووداوێكی سەیر كە بەهۆی ئەوەی خوێندكارێكی كچ بە قسەی مامۆستاكەی نەكرد، مامۆستاكەی خۆی رووتكردەوە.

جۆرج لافاغژ، ماوەی چەند ساڵێکە پارێزەر و پرۆفیسۆرە لە زانكۆكە، لەم رۆژانەی دوایی لە كاتێكدا هاتە هۆڵی خوێندن و كچێكی بە سەرپۆشی بینی چووە پێشەوە بۆ ئەوەی داوای لێبكات سەرپۆشەكەی فڕێبدات، بەڵام خوێندكارەكانی دیكە لەسەری بەدەنگهاتن و نەیانهێشت تەنانەت رستەكەشی تەواو بكات، بۆیە مامۆستکە بە توڕەییەوە چووە دەرەوەی هۆڵەكە.

خوێندكارەكان بە دووبارە گەڕانەوەی مامۆستاكە، بەڵام ئەمجارە بە نیوە رووتی تووشی شۆكبوون و باسی ئەوە دەكەن كە مامۆستاكەیان زۆربەی جلوبەرگەکانی دانابوو و هاواری دەكرد " ئایینی من سرووشتە" بۆئەوەی كچەكە بچێتە دەرەوە.

ئەم هەڵسوكەوتەی مامۆستاكە بووەتە هۆی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی زانكۆكە داوای لێبووردن لە خوێندكارە كچەكە بكات و هەوڵی هێوركرددنەوەی دۆخەكە بدات، خوێندكارەكانیش دەڵێن دواتر مامۆستاكە گەڕایەوە هۆڵی خوێندن و داوای لێبووردنیشی نەكرد.

بەپێی یاسای فەرەنسا، سەرپۆش پۆشین یان هەر نیشانەیەكی ئایینی لەلایەن ئەو كەسانەی دەوامی فەرمییان هەیە قەدەخەیە، چونكە فەرەنسا وڵاتێكی عەلمانییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە