رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی کەنەدا لەپێناو پاراستنی ژینگە، بڕیاری داوە لەمەودوا چیدی قاپ و کەوچکی پلاستیک لە رێستۆرانتەکانی وڵاتەکە بەکارنەهێنرێت.
لە رێستۆرانتێکی سان ژۆن سور ریشیلیۆ لە هەرێمی کیبیکی فەرەنسا، دوایین قەسەب و چەتاڵ و گڵاسی پلاستیکی بەکاردەهێنرێت و خاوەنەکەی ئاگادارکراوەتەوە کە لەدوای تەواوبوونیان ئیدی ناتوانێت ئەو بەرهەمە پلاستیکیانە بەکاربهێنێت.
کارین بالانچارد، کارمەندێکی رێستورانتەکەیە و دەڵێت، "هەر ئەوانەمان ماون. ئەمانەش بۆ شەربەتی سێوی منداڵانن، چونکە ناتوانی بە ئاسانی خۆت لەوانی دیکە رزگار بکەیت. بەڵام هەر کە ئەوانە تەواوبوون، تەنیا قاپ و قاچاخی کاغەزی دەمێنن."
ساڵانە کەنەدا سێ ملیۆن تۆن پلاستیک فڕێدەدات، تەنیا 9٪ـی بەکاردەهێندرێنەوە و ئەوەی دیکە دەبێتە بارگرانی لەسەر ژینگە.
میشێل بۆیلو، هاووڵاتییەکی کەنەدییە، لەبارەی بڕیاری حکومەتی وڵاتەکەیەوە باس لەوەدەکات کە "رێستورانتەکان خەریکە هۆشیارتر دەبن، بەڵام نابێت خەڵک شتیان لێبکڕێت ئەگەر بەردەوامبن لە پێشکێشکردنی قاپ و قاچاخی پلاستیکی."
هەرچەندە دادگەیەک لە کەنەدا بڕیارەکەی بە نادەستووری ناوبردووە، بەڵام کەنەدا ساڵی رابردوو بە گوڕوتینێکی بەرزەوە شۆرشی دژی قاپ و قاچاخی پلاستیکی دەستپێکرد و ئامانجییەتی تاوەکو 2030 بەتەواوی خۆی لە پلاستیک رزگاربکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ