رووداو- هەولێر
ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئانتۆنی بلینکن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەماوەی رۆژانی 22 تاوەكو 23ی تشرینی دووەم، واتە یەکشەممە و دووشەممە سەردانی عێراق دەکات.
بەپێی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بلینکن سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات و لەبارەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ لاوازکردنی داعش و قەیرانی ئاوارەکان لە عێراق لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
ماڵپەڕەكە ئاشکراشیکردووە، ئانتۆنی بلینکن بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق لەبارەی پرسە گرنگە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان سەردانی بەغدا دەکات. بڕیارە رۆژی 22ی تشرینی یەكەم واتە ئەمڕۆ، لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی نیشتمانی و پارێزگاکانی عێراق لەبارەی هەندێک بابەتی ئەمنی و ئابووری گفتوگۆبکات.
هەر بەپێی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بلینکن پرسی پشتگیریکردنی ئەمریکا لە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و هێزە چەکدارەکانی دیکەی عێراق لە شەڕی داعشدا، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێدەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ