سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل: بۆ بەرگری و هێرشکردن ئامادەین

22-08-2024
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
بنیامین نەتەنیاهوو دەستبەرداری درێژەدان بە شەڕ نەبووە
بنیامین نەتەنیاهوو دەستبەرداری درێژەدان بە شەڕ نەبووە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی پێداگریی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەسەر لەنێوبردنی حەماس، ناوەناوە تەرمی بارمتەیەکی ژێر دەستی گرووپە چەکدارییەکە دەگەڕێندرێنەوە ئیسرائیل و رادەستی ئازیزانی دەکرێتەوە.
 
لە دوایین ئەو تەرمانەی گەڕێندرانەوە و نێژران؛ یاگیڤ بوچشتابی تەمەن 35 ساڵ بوو، یەکێک لەو 6 تەرمەی رۆژی چوارشەممە سوپای ئیسرائیل لە غەززە دۆزینییەوە.
 
یاگیڤ لەگەڵ ریمۆنی هاوژینی لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 لەلایەن حەماسەوە رفێندران، بەڵام لە تشرینی دووەمی هەمان ساڵ لە رێککەوتنێکی ئاگربەست ژنەکەی ئازادکرا.
 
ئیشتەر بوچشتاب، دایکی بارمتەیەکی ئیسرائیل دەڵێ "لە چ جیهانێک بووە دایک چاوەڕوانی کۆتاییهاتنی کابووس بکات تاوەکو تەرمی کوڕەکەی بۆ ناشتن بۆ بگەڕێننەوە؟ لە چ جیهانێک بووە دایک سوپاسی حکومەت بکات بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی کوڕەکەی کە بەجێهێڵدراوە و کوژراوە؟ لە چ جیهانێک بووە خێزانەکان بپاڕێنەوە و بگرین بۆ ئەوەی کەسوکاریان بە زیندوویی یان مردوویی بۆ بگەڕێننەوە؟"
 
لەکاتێکدا کەسوکاری 110 بارمتەی بندەستی حەماس دەستیان لەسەر دڵیانە و پەرۆشی گەڕانەوەی ئازیزانیانن، بنیامین نەتەنیاهوو دەستبەرداری درێژەدان بە شەڕ نەبووە. بەمەش خەریکە دەرفەتی رێککەوتنی ئاگربەستی غەززە لەدەستدەچێت.
 
بەردەوامی شەڕ واتا کوژرانی خەڵکی زیاتر لە غەززە، لەنێویاندا بارمتە ئیسرائیلییەکان.
 
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێ "ئامادەی هەموو سیناریۆیێکین، ئینجا چ بەرگریکردن بێت چ هێرشکردن."
 
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای 9 سەردان بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و لەدوایین سەردانی و دوای 3 کاژێر کۆبوونەوە، نەیتوانی نەتەنیاهوو بە ئاگربەست رازی بکات. حەماسیش دەڵێت ئەمریکا کات بۆ ئیسرائیل دەکڕێت.
 
بەگوێرەی میدیای ئیسرائیلی، نەتەنیاهوو لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کەسوکاری بارمتەکان گوتوویەتی، لەگەڵ بلینکن رێککەوتووە هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە و سەر سنووری میسر بمێننەوە، بەڵام بلینکن بۆ میدیای بەریتانی روونیکردەوە کە کشانەوەی هێزەکان لە پلانی پێشنیازە نوێیەکەدا هەیە، بەڵام بە چ شێوەیەک دەکشێنەوە؟ئەمەیان دیار نییە و حەماسیش پێداگرە لەسەر ئەو پێشنیازەی کە مانگی تەمووز جۆ بایدن خستییەڕوو، کە جەخت لە کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە دەکاتەوە، حەماس دەڵێت لەو پێشنیازە زیاتر قبوڵ ناکەن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەفسەرانی پۆلیسی ئیتاڵیا لە کەناراوی کارابینێری وڵاتەکەیان کاتێک بەشوێن تەرم و پاشماوەی بەلەمێکی نقومبووی کۆچبەران دەگەڕێن لە 26-2-2023. وێنە: Reuters

ئیتاڵیا بە رێگریکردن لە بەهاناوەچوونی کۆچبەران تۆمەتبار دەکرێت

سەرۆکی رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور رایگەیاند، حکومەتی ئیتاڵیا بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسایەکی تایبەت بە بەهاناوەچوونی کۆچبەرانەوە دەستی بەسەر کەشتییەکیاندا گرتووە و تۆمەتەکەش رەتدەکاتەوە. دەشڵێت، ئەم کارەی حکومەتی ئیتاڵیا رێگریکردنە لە بەهاناوەچوونی کۆچبەران.