داعشێک بە تاوانی بە بارمتەگرتنى 4 رۆژنامەڤانى فەرەنسى بە زیندانی تاهەتایی سزادرا

22-03-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دادگەیەکى فەرەنسا سزاى بەندکردنى تاهەتایی هاوڵاتییەکى وڵاتەکەى دا بەتاوانى ئەوەى بەر لە 10 ساڵ چوار رۆژنامەڤانى لە سووریا بە بارمتە گرتووە، ئەو کاتەى چەکدارى داعش بووە.
 
مەهدى نەمووشی 39 ساڵان، چەکدارى رێکخراوى داعش بووە و خاوەنی وڵاتینامەى فەرەنسایە، بەوە تاوانبارکراوە لە مانگى حویزەرانى 2013، چوار رۆژنامەڤانى فەرەنسى لە سووریا بە بارمتە گرتووە.
 
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی، چوار رۆژنامەڤانەکە لە کاتى دادگایی کردنەکەدا ئاماژەیان بەوە داوە کە دەنگى مەهدى نەمووش و شێوازى قسەکردنیان ناسیوەتەوە، لەو کاتەى کە بە بارمتەگرتوونى و ترساندوونیانن.
 
مەهدى لە نێو رێکخراوى داعش بە ئەبو عومەر ناسراوە، دەبێت 22 ساڵ سزاى بەندکردنەکەى تەواو بکات، بەرلەوەى بە مەرج ئازاد بکرێت.
 
ساڵی 2019 سەرەڕاى ئەوەى بەهۆى هێرشکردنە سەر مۆزەخانەى جوو لە برۆکسلى پایتەختى بەلجیکا، سزای تاهەتایی درابوو،  مەهدى نەمووش لەلایەن بەلجیکاوە رادەستى فەرەنسا کرایەوە.
 
لەکاتى داگاییکردنیدا لە فەرەنسا، مەهدى نەمووش رەتیکردووەتەوە ئەو چوار رۆژنامەڤانەى بە بارمتە گرتبێت، بەڵام دانى بەوەداناوە کە  چەکدارى داعش بووە.
 
دیدیە فرانسوا، ئێردوارد ئیلیاس، نیکۆلا هینان و پیێر تۆرێس، ئەو چوار رۆژنامەڤانە بوون کە چەکدارەکەى داعش تۆمەتبار دەکەن بەوەى لە سووریا بە بارمتە گرتوونى. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فرێدریک مێرتس لە پەرلەمان. وێنە: AFP

فرێدریک مێرتز دەنگی پێویستی بۆ بوونە راوێژکاری ئەڵمانیا بەدەست نەهێنا

دوای ئەوەی هاوپەیمانێتیی کریستیان دیموکرات و یەکێتی کریستیان سۆسیالیست CDU/CSU لەگەڵ پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا رێککەوتن لەسەر ئەوەی فرێدریک مێرتز بکەنە راوێژکاری ئەو وڵاتە، راوێژکارە دەستنیشانکراوەکە نەیتوانی لە پەرلەمان دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت.