پاڵەوانیێتییەک بۆ کێبڕکێکردن بە گوێدرێژ لە بۆسنیا

22-12-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
پاڵەوانیێتییەک بۆ کێبڕکێکردن بە گوێدرێژ
پاڵەوانیێتییەک بۆ کێبڕکێکردن بە گوێدرێژ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە گوندی مۆگۆرجیلۆ لە بۆسنیا و هیرزیگۆڤینا، بەخێوکردنی گوێدرێژ ئەگەر بەشێکی بۆ بار و گواستنەوە بێت، بەشێکیشی بۆ ئەوەیە لە سەروبەندی سەری ساڵدا کێبڕکێی پێبکەن.
 
هەموو ساڵێک وەکو نەریتێکی میللی، لە مانگی 12 گوندنشینانی ناوچەکانی بۆسنیا بە جلوبەرگی "سانتاکلۆز"ـەوە سواری گوێدرێژ دەبن.
 
بەدار و شەق و زللە  لە گوێدرێژەکانیان دەخوڕن و ئەنجیلا ماتوسکۆ، کە یەکێکە لە کێبڕکێکارەکان دەڵێت، "یەکەمجارە بەشداری لە کێبڕکێی سواری گوێدرێژ دەکەم. چاوەڕواندەکەم چێژ وەرگرن و ئەو منداڵانەی دێن بۆ سەیرکردنمان، خۆشی وەرگرن."
 
دەستپێکی کێبڕکێکە لە هەمووی قورسترە، هەر هێندە گوێدرێژێک چەقی، شەقیش راستەڕێی ناکات، هەندێجار کە کێبڕکێکارەکان دادەبەزن گوێدرێژەکان خێراتر دەڕۆن لەوەی کە سواریان بوون.
 
لەگەڵ ئەوەشدا گوێدرێژ هەیە، لەبەردەم خاڵی کۆتایی پەشیمان دەبێتەوە و شکست بە خاوەنەکەی دەهێنێت. کێبڕکێکە بە یەک ئاراستەیە، بەڵام هەر گوێدرێژە و رووی لە لایەکە.
 
لەم کێبڕکێ قورسەدا، براوەی پاڵەوانێتیێکە مافی خۆیەتی شانازی بە دەستکەوتەکەی بکات. جۆسیپ سیمۆڤیچ، براوەی کێبڕکێکەیە و باس لەوە دەکات کە "ئەمە سێیەم بردنەوەمە لە دوای یەک. کێبڕكێکە قورس بوو، بەتایبەتی کە 47 ساڵم و ئەمەش کەم نییە. زۆربەی ژیانم لەگەڵ گوێدرێژەکەم بەسەر بردووە و ئەمەیان ئاسان بوو. بەڵام هیواخوازم لە داهاتوودا نازناوەکان بۆ گەنجانی دیکە بێت و تاج لەسەرم بخەن."
 
بۆسنییەکان کولتووری دەوڵەمەندی خۆیان نماییش دەکەن. لەدوای تەواوبوونی کێبڕکێکەش ئاهەنگێکی نەتەوەیی ئەنجام دەدەن. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە