پیاوێک لە پیرۆ بە 10 هەزار مێش بەسەر لەشییەوە بانگەشە بۆ هەنگوینەکەی دەکات

21-11-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
میگوێل ریۆجاس، ئەو هەنگەوان
میگوێل ریۆجاس، ئەو هەنگەوان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پیاوێک لە پیرۆ بووەتە سیمبوولی هەنگ لەو وڵاتە، لە نمایشێکدا زیاتر لە 10 هەزار مێش هەنگ بەسەر جەستەیەوەیە و پێوەی دەدەن و گوێی پێنادات و وەکو خۆی دەڵێت، جەستەی بەرگری بەرامبەر پێوەدانی هەنگەکان دروست کردووە. 
 
میگوێل ریۆجاس، ئەو هەنگەوانەیەوە و دەڵێت، "بەڵێ، هەندێکجار پێوەدەدەن، چونکە سرووشتی خۆیان وایە کە دەبێ پێوە بدەن. منیش بەرگریم پەیدا کردووە، چونکە راهاتووم. پێموایە بەرگریم بۆ پێوەدانی مێش پەیداکردووە."
 
سەرباری ئەوەی 10 هەزار مێشەکە کێشی لەشی هەنگەوانەکەیان قورسکردووە، بەڵام ئەو لەگەڵی راهاتووە، ئێستا لە پیرۆ و ناوچەی لیمۆ کە زێدی خۆیەتی، هیچ فێستیڤاڵێکی هەنگەوانی بەبێ میگوێل بەڕێوەناچێت.
 
پابلۆ سانتاماریا، سەرۆکی شارەوانیی لیمۆ، لەبارەی میگوێلەوە دەڵێت، "سەرنجڕاکێشە. هەموو کەس ناتوانێت ئەمە بکات. پیرۆزبایی لە هەنگەوانی خۆمان لە لیمۆ دەکەم کە نەک تەنیا لەم شارە بەڵکو بانگهێشتی هەر شوێنێک بکرێت ئەم کارە دەکات."
 
میگوێل ریۆجاس تەمەنی 65 ساڵە، لە ساڵی 1988ـەوە بەمشێوەیە بانگەشە بۆ هەنگوین و کەرتی هەنگەوانی وڵاتەکەی دەکات.
 
ئەم بانگەشەیە گرنگە لەکاتێکدا یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سرووشت دەڵێت، لە 20 هەزار جۆری مێش هەنگ، 156 جۆریان دۆخیان هەستیارە و 20 جۆریشیان مەترسیان لەسەرە و 11 جۆریان مەترسی لەنێوچوونیان لەسەرە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مزگەوتێک لە کشمیری پاکستان لە ئەنجامی هێرشەکانی هیندستان رووخاوە. وێنە: AFP

جێگری سەرۆکی ئەمریکا: جەنگی نێوان هیندستان و پاکستان پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە

جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، دەبێت هیندستان و پاکستان گرژییەکانی نێوانیان کەم بکەنەوە، بەڵام دەشڵێت، جەنگەکە پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە.