جۆن کێربی بۆ رووداو: لەگەڵ تورکیا هاوکاردەبین دژ بە تیرۆر

21-07-2015
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا
رووداو
رووداو
نیشانەکردن جۆن کێربی
A+ A-

رووداو- واشنتن

لە وەڵامی پرسیارێکی نامۆ عەبدوڵڵا، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە واشنتن، جۆن کێربی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هەرچەندە ئەوان نازانن داعش چ پلانێکی بۆ تورکیا ئامادەکردووە، بەڵام وەک هەمیشە هاوکاردەبن بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. 

لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی رۆژانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا، نامۆ عەبدوڵڵا، پەیامنێری رووداو لە واشنتن چەند پرسیارێکی تایبەت بە تەقینەوەکەی پرسووسی ئاراستەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کردن. 

دەربارەی ئەوەی کە ئایا دوای تەقینەوەکەی پرسووس، ئەمریکا پەیوەندی بە بەرپرسانی تورکیاوە کردووە یان نا، جۆن کێربی رایگەیاند، ئەوان راستەوخۆ دوای تەقینەوەکە هاوخەمی خۆیان بۆ قوربانییەکان و تورکیا راگەیاندووە. 

لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا، ئایا ئەگەری ئەوە هەیە تورکیا ببێتە ئامانجێکی گەورە بۆ داعش بەهۆی ئەوەی  ئێستا تورکیا هەڵوێستێکی توودندتری دژ بە داعش گرتووەتەبەر؟ جۆن کێربی گوتی " من نازانم چی لە نیەتی داعشدا هەیە بۆ تورکیا، بەڵام ئەوەی دەیزانم ئەوەیە کە ئەوان دووژمنێکی مەترسیدارن کە ئێمە وەک هاوپەیمانێتی دەبێت دژیان بووەستینەوە" 

کێربی ئەوەشی راگەیاند، کە هەموو کارێک لە داعش چاوەڕواندەکرێت، بەڵام ئەوان چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەکانی دەزگا ئەمنییەکانی تورکیان بۆئەوەی بزانن چ لایەنێک لە پشت تەقینەوەکەوەیە.

رۆژی دووشەممە 20-ی تەمموزی 2015، تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە شارۆچكەی پرسووی باكووری كوردستان روویدا و بەهۆیەوە 32 كەس شەهید و 104 ی دیكەش برینداربوون. پرسووس سەر بە پارێزگای روهایە و هاوسنوورە لەگەڵ كانتۆنی كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە