رووداو-ئاژانسەکان
ئاژانسی فرانس پرێس، هەموو رۆژێک دە وێنە وەکو وێنەی رۆژ هەڵدەبژێرێت. لەنێوان دە وێنەی رۆژی ئەمڕۆیدا،٢٠١٥/٣/٢١ وێنەی یەکەم و سەر رووبەرگی ماڵپەڕەکەیان، وێنەی نەورۆزی شارۆچکەی ئاکرێی باشووری کوردستانە.
لەم وێنەیەدا خەڵکێکی زۆر، کە ئاگریان بەدەستەوەیە، بەرەو لوتکەی چیای ئاکرێ سەردەکەون، ئاڵایەکی گەورەی کوردستانیش بەسەر بەشێک لە بەژنی چیاکەدا شۆڕکراوەتەوە.
فرانس پرێس لە کاپشنی روونکردنەوەی وێنەکەدا نووسیویەتی: "کوردەکانی عێراق لە ئاکرێ لە کاتێکدا جەژنی نەورۆز دەگێڕن، ئاگر بەدەست، بەرەو لوتکەی چیایەک سەردەکەون کە ئاڵایەکی گەورەی کوردستانی پێدادراوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ