لیبیاییەکان داوای تووندکردنی رێکارەکان بەرامبەر قاچاخچییان دەکەن

20-06-2023
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
کەناراوەکانی توبروق لە لیبیا، یەکێک لەو شوێنانەی قاچاخچییەکان کۆچبەرانی لێوە دەگوازنەوە
کەناراوەکانی توبروق لە لیبیا، یەکێک لەو شوێنانەی قاچاخچییەکان کۆچبەرانی لێوە دەگوازنەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەناراوەکانی شاری توبروق لە باکووری رۆژهەڵاتی لیبیا یەکێکە لەو شوێنانەی کۆچبەران لێیەوە دەچنە نێو دەریا بۆ ئەوەی خۆیان بگەیێننە ئەوروپا، ئەندامانی ئەو کۆمەڵانەی بەهانای کۆچبەرانەوە دەچن، داوا دەکەن رێکاری تووندتر بەرامبەر قاچاخچییەکان بگیرێتەبەر.
 
مستەفا جەهانی، ئەندامی کۆمەڵەی عەبرینە بۆ هاوکاریکردنی کۆچبەران، دەڵێت: "بەم دواییانە، هاوکاریی زیاتر لە 500 کۆچبەرمان لە بەشی فریاکەوتنی شاری توبروق کردووە. داوا لە دەسەڵاتدارانی خۆجێی دەکەین، تۆڕە قاچاخچییەکان بوەستێنێت."
 
هەفتەی رابردوو، بەلەمێک کە نزیکەی 750 کۆچبەری تێدا بوو و زۆربەشیان منداڵ و ئافرەت بوون، لە لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوت، بەڵام لەنزیک کەناراوەکانی یۆنان لە 9ی حوزەیران ژێرئاوکەوت. تاوەکو ئێستا خنکانی 80 کەس پشتڕاست بووەتەوە؛ 104 کەس رزگاریان بووە و گەڕان بۆ زانینی چارەنووسی زیاتر لە 500 کەسەکەی دیکەش بەردەوامە. 
 
نقوومبوونی ئەو بەلەمە بە یەکێک لە گەورەترین تراژیدییەکانی نێو دەریا تایبەت بە کۆچبەران دادەنرێت. 
 
ریم بەرەکی، توێژەرە لە بواری کۆچبەران، لەبارەی ئەو رووداوەوە دەڵێت: "ئێمە باس لە کارەساتێک دەکەین کە لە کەناراوەکانی لیبیاوە دەستیپێکرد؛ هۆکاری سەرەکیی ئەو رووداوەش ئەوانە بوون کە بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن کە بووە هۆی مردنی لانیکەم 600 مرۆڤ. ئەمڕۆ ئێمە رووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی مرۆیی بووینەتەوە کە پێویستی بە هاوئاهەنگیی نێودەوڵەتیی نێوان لیبیا و وڵاتانی دیکەی پەیوەندیدارەوە هەیە."
 
توبروق نزیکترین خاڵی سنووریی لیبیایە بۆ ئەوروپا و ماوەی گەیشتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە لیبیاوە بۆ یەکەم خاڵی سنووری خاکی ئەوروپا کە شارۆچکەی جیاوتۆرێی ئیتاڵییە نزیکەی 23 کاژێر دەخایێنێت. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کیم جۆنگ ئوون، رێبەری کۆریای باکوور و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا. وێنە: ئەرشیڤ/ AFP

پووتین سوپاسی کیم جۆنگ ئوون دەکات لە یارمەتیدانی رووسیا بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی کورسک

سەرۆکی رووسیا سوپاسی سەرۆکی کۆریای باکوور دەکات لە بەرامبەر ئەوەی کە بە یارمەتیی سەربازانی وڵاتەکەی، هەرێمی کورسکی رووسی لە دەستی هێزەکانی ئۆکراینا دەرهێندراوە