بۆ دووەم رۆژی لەسەریەک هیچ کەس لەنێو چین تووشی کۆرۆنا نەبوو

20-03-2020
نیشانەکردن کۆرۆنا
A+ A-
 
کۆمیسیۆنی تەندروستیی نیشتمانیی چین ئامارەکانی دوو رۆژی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە کە دەریدەخەن بۆ دووەم رۆژی لەسەریەک هیچ کەسێک لە نێوخۆی چین تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە.
 
لە 24 کاژێری رابردوو لە چین، 39 کەیسی پشتڕاستکراو و 31 گومانلێکراو تۆمارکراون، بەڵام هەموویان ئەوانەن کە لە دەرەوەی وڵاتەکە گەڕاونەتەوە، هەروەها 3 لە تووشبووەکان گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی ئەوانەی کە تاوەکو ئێستا بەهۆی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە سێ هەزار و 248 کەس.
 
ئێستا چین دووەم وڵاتە لەدوای ئیتاڵیا لەڕووی ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام لەڕووی ژمارەی تووشبووانەوە هێشتا بە 80 هەزار و 967 تووشبوو لە پلەی یەکەمدا دێت، بەڵام زۆرترین ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە لە ڤایرۆسەکە هەر لە چینە.
 
بۆ یەکەمجار لە شاری ووهانی چین لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا و بە سەنتەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە هەژمارکرا، ئێستا بەپێی گوتەی بەرپرسانی چین، کۆنترۆڵی تەواوی ڤایرۆسەکە کراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە