رووداو - ههولێر
دوای دەست بەکاربوونی و دەرکەوتنی وەک پاپای ڤاتیکان "فڕانسیس "ی ئەرژەنتینی، لە دوایین لێدوانیدا سەبارەت بە کەسایەتی و ئارەزوەکانی خۆی گوتی:" من خۆشەویستیەکی زۆرم بۆ یاری تۆپی پێ هەیە و ناوی ئەستێرەی تۆپی پێی ووڵاتەکەم لیۆنێل مێسی م هەڵگرتووە وەک یادگاری".
ئاژانسی هەواڵی "ئەنسا"ی ئیتاڵی بڵاویكردوهتهوه "پاپا فرانسیس هەستی بە دڵخۆشیەکی زۆر کرد، دوای ئەوەی پۆشاکێکی سپی لەلایەن موسوڵمانێکەوە بە دیاری بۆ هات و ئەویش بە خۆشحاڵی و رێزێکی زۆرەوە دیاریەکەی قبوڵکردوه".
ههروهها درێسەکەی لێۆنێل مێسیش کە یەکێک بوو لە دیارییەکانی دەستبەکاربوونی كه دڵخۆشیەکی تایبەتی پێ بهخشیوه..
پاپا فڕانسیس یەکێکە لە هاندەرانی یانەی سان لۆرینزۆی ئەرژەنتینی و خۆشەویستیەکی بێ شوماری بۆ ئەو یانەیە هەیە.
و:سیروان عەباس
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ