ئاگری دارستانەکان مەترسیی لەنێو چوون لەسەر جاگوارەکانی ئەمازۆن دروستدەکات

18-11-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
جاگوارەکان مەترسی لەنێوچوونیان لەسەرە.
جاگوارەکان مەترسی لەنێوچوونیان لەسەرە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پڵنگی جاگوار یەکێکە لە پڵنگە رەسەنەکانی ئەمریکای باشوور، ئێستا بەهۆی شەپۆلی گەرما و ئاگری دارستانەکان، رێژەی ئەو پڵنگە لەژێر مەترسی لەنێوچووندان. 
 
بەگوێرەی ماڵپەڕی پارێزگاری لە گیاندارانی جیهان، تەنیا 173 هەزار جاگوار لە ژیاندا ماون، لەماوەی 14 ساڵدا 20٪یان کەمیان کردووە و لە سەلڤادۆر و ئۆرۆگوای بەتەواوی لەنێوچوون.
 
لیۆنیسیۆ دا سیلڤا، هاووڵاتییەکی بەرازیلییە لەبارەی لەنێوچوونی جاگوارەکانەوە دەڵێت، "ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوامبێت، شتێک نامێنیت بەناوی جاگوار، دووردەکەونەوە و دەچنە نێو ئاوەدانی و شارەکان وەکو ئەوەی لە شاری پۆکۆنی هەیە. ئەوێ جاگواری لێ نەبوو، بەڵام ئێستا لەوێش هەن. کۆتاییان پێدێت."
 
حکومەتەکان بەردەوام لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخی نێو دارستانەکان، هەرچەندە دۆخەکە ئاڵۆزە و سەرییان لێشێواوە و نازانن ئاگری ماڵی خەڵکی بکوژێننەوە، یان جاگوارەکان رزگاربکەن.
 
لەکاتێکدا 34٪ـی پارکی نیشتمانیی ئینۆنترۆ داس ئاگوس لە بەرازیل سووتاوە کە رێژەی جاگوارەکان لەوێ زۆربوون. 
 
ئیندێرسن بارێتۆ، پزیشکی ڤێتێرنەرییە لە بەرازیل لەوبارەوە باس لەوە دەکات، "پارکی ئینکۆنترۆ داس ئاگواس دەسوتێت، بەداخەوە ناکرێت هەوڵەکانمان لەوێ چڕکەینەوە. چونکە هاوکات دەبێت ئێمە ماڵی خەڵكیش بپارێزین. بەڵام لێرە گفتوگۆ لەسەر گەورەترین زەوینی جاگوارەکانە لە جیهاندا."
 
لە 9 مانگی 2023ـوە  4.775290 هێکتار زەوی لە ئەمازۆن سووتاوە، وەزیری ژینگەی بەرازیل 1.6 ملیۆن دۆلاری تەنیا بۆ هەرێمی ماتۆ گرۆسۆ تەرخانکردووە کە چوار شارەوانی تێیدا باری نائاساییان راگەیاندووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە