رووداو-هەولێر
لە تەقینەوەیەکدا لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان لانیکەم 63 کەس کوژران و 182 کەسی دیکەش بریندار بوون. تەقینەوەکە رێوڕەسمێکی هاوسەرگیریی کردە ئامانج کە لەناو هۆڵێکدا لە هۆتێلێکی رۆژئاوای کابول بەڕێوەدەچوو.
تەقینەوەکە خۆکوژی بووە و کەسی خۆکوژ چووەتە بەشی پیاوانی ناو هۆڵەکەوە و لەوێ خۆی تەقاندووەتەوە. بە گوێرەی سەرچاوەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان لە ناو کوژراو و بریندارەکاندا ژمارەیەک منداڵ و ژنیش هەن.
تەقینەوەکە لە ناوچەیەکی شیعەنشینی کابول روویداوە و داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە تەقینەوەکە راگەیاندووە و هاوکات تاڵیبان هێرشەکەی