رووداو دیجیتاڵ
مانگایەکی شۆکۆلاتیی 350 کیلۆیی لە هۆڵی بۆنەکان لە زانکۆی سانتۆ تۆماس لە وڵاتی چیلـلی، سەرنجی خەڵکی راکێشاوە و پێشکێشی کتێبی گینس کراوە بۆئەوەی بچێتە ناو سەرسوڕهێنەرەکانی جیهانەوە.
ئەلڤارۆ شورمان، رێنوێنی گەشتیاری دەڵێت، "دروستکردنی گەورەترین مانگا لە شۆکۆلات لە جیهاندا پرۆسەیەکی درێژخایەن و تاقەتپڕووکێن بوو."
مانگاکە مەترێک و 70 سانتیمەتر بە دوو مەتر و 40 سانتیمەترە و بە 200 کیلۆ شۆکۆلات دروستکراوە.
وەستاکان بە 20 کاژێر دروستیانکردووە و ئامانج لێی هاندانە بۆ برەودان بە کەرتی کشتوکاڵ کە 24.4%ی هەناردەی وڵاتەکە پێکدەهێنێت.
پامێلا بێرتین، سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئۆسۆرنۆ دەڵێت، "ئەم مانگایە گەورەترین مانگای شۆکۆلاتییە لە جیهاندا، بۆچی؟ چونکە 70%ی کشتوکاڵی چیلـلی لە ناوچە پڕ دەریاچە و رووبارەکانە."
شێفەکان لە ساڵی 2024 مانگا شۆکۆلاتییەکە پێشێکشی کتێبی گینس دەکەن بۆئەوەی دڵنیابنەوە بەرهەمەکەیان بێ رکابەر دەمێنێتەوە.
بەڵام پێشتر لە چین کۆشکێکی 10 هەزار کیلۆگرامی لە شۆکۆلات لە کتێبی گینس تۆمار کراوە و پێدەچێت مانگاکە ململانێیەک لەسەر حسابی سەدان کیلۆ شۆکۆلات لەدوای خۆی جێبهێڵێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ