رووداو - واشنتن
ئه‌م وێنانه له‌یاده‌وریدا نه‌سڕاونه‌ته‌وه. به‌ڵگه‌ی روودانی تاوانێكن كه ٢٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له تاریكی‌دا روویدا. ئه‌مڕۆ له دونیایه‌كی جیاوازدا، له كۆنگرێسی ئه‌مریكا یادی قوربانییه‌كان ده‌كرێته‌وه.
نوێنه‌ره تازه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتن پێداگری له‌وه‌ده‌كات كه ته‌نانه‌ت دوای هه‌ڵه‌بجه‌ش جیهان نه‌یتوانی به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی جیۆناساید به‌ڕێته‌سه‌ر.
بۆئه‌وه‌ی كورد زیاتر دڵنیابێت كه هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كی تر دووباره‌نه‌بێته‌وه، كورد ده‌یه‌وێت جیهان به‌كوشتنی نزیكه‌ی ٢٠٠ سه‌د هه‌زار كه‌سیان بڵێت جینۆساید. تا ئێستا ته‌نیا په‌رله‌مانی ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی به‌فه‌رمی ئه‌مكاره‌یان كردووه. زیاتر له بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له كۆنگرێسی ئه‌مریكا ئاماده‌نه‌بوو تاوانه‌كانی سه‌دام حسێن دژی كورد به جینۆساید دابنێت.
نوێنه‌ری حكومه‌تی عێراق له‌واشنتن ده‌ڵێت پاڵپشتی كۆنگرێس ده‌كه‌ن تا یاسا ده‌ربكات بۆ ناساندنی كورد وه‌كو قوربانییه‌كی جینۆساید.
مایكڵ داربێرۆ، ژه‌نه‌راڵێكی پێشووی سوپای ئه‌مریكا، ده‌ڵێت له ئێستادا كورد كه رووبه‌ڕووی دووژمنێكی سه‌رسه‌ختی وه‌كو داعش بۆته‌وه پێویستی بە هاوكاری به‌رجه‌سته‌تره.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ