13 هاونیشتمانی لە فڕۆکەخانەی مۆسکۆ راگیراون

18-02-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

چەند هاونیشتمانییەکی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی مۆسکۆ بە رووداویان گوت، هەرچەند بە ڤیزە و فەرمی گەشتیان کردووە، دوو رۆژە لە فڕۆکەخانەکە راگیراون. نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو وڵاتە دەڵێت: "پۆلیس گومان دەکات بۆ ئەوە هاتبن بچنە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا".
 
یەکێک لەو هاونیشتمانییانە ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دوو رۆژە راگیراوین، نە رێگەمان دەدرێت بچینە نێو مۆسکۆ، نە بشگەڕێینەوە بۆ کوردستان".
 
هەر ئەمڕۆ دانەر ئەبوبەکر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا بە رووداوی گوت: "ئەو 13 هاونیشتمانییە هەموویان گەنجن، بۆیە پۆلیس گومانی ئەوە دەکات بیانەوێت لەوێوە بچنە بێلاڕووس بۆ ئەوەی خۆیان بگەیێننە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا".
 
دانەر ئەبوبەکر کە ئاگاداری دۆسیەی ئەو هاونیشتمانیانەیە دەڵێت، ئەوەی لەدەستی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت لەو وڵاتە دەیکات، بەڵام، "لایەنی ئەمنیی رووسیا لێکۆڵینەوە بکات لە دەسەڵاتی خۆیاندایە و ناتوانین دەستوەردان بکەین".
 
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە رووسیا ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەیەکە هاونیشتمانیان ڤیزەی رووسیا وەردەگرن و دەچنە ئەو وڵاتە، لەوێوە بۆ بێلاڕووس و لەوێشەوە بە قاچاخ هەوڵی چوون بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا دەدەن.
 
بە گوتەی دانەر ئەبوبەکر، پێشتر هاونیشتمانیان لە بەسرە ڤیزەی رووسیایان وەرگرتووە، بەڵام ئەو 13 کەسە لە هەولێر ڤیزەیان پێدراوە و بە فەرمی گەشتیان کردووە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە رۆژی سەرکەوتنی رووسیا بەسەر نازییەکاندا. وێنە: AFP

پووتین داوا دەکات هەفتەی داهاتوو گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئۆکراینا بکات

سەرۆکی رووسیا پێشنیازی کرد، رۆژی 15ی ئەم مانگە، لە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا، گفتوگۆی راستەوخۆ لە نێوان وڵاتەکەی و ئۆکراینا بکرێت، ئەمەش دوای چەند کاژێرێک لە داواکاریی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەورووپا، کە داوایان کرد، لە رۆژی دووشەممەوە بۆ ماوەی 30 رۆژ ئاگربەستی بێمەرج دەستپێبکات.