رووداو - AFP
شاجوانانی وڵاتان یەک بەیەک چوونە سەر ستەیج و لەبەردەم ملیۆنان خەڵک لە سەرتاسەری جیهان: جوانی و دابونەریتەکانیان نمایشکرد.
بەڵام ئەمە بەس نەبوو تاوەکو دەستەی دادوەران و خەڵک بزانن کێ شایستەی تاجی شاجوانی گەردوونە، بۆیە وەکو هەمیشە شاجوانەکانیان رووبەڕووی پرسیاری جددی کردەوە.
شاجوانی فیلیپین، پێش هەڵبژاردنی بە شاجوانی جیهان لەبارەی یاساییکردنی مەریوانە گوتی، "بەڕای من ئاساییە بۆ مەبەستی پزیشکی بەکاربهێنرێت، بەڵام نەک بۆ هۆشبردن، ئەگەر خەڵک بڵێن ئەی کهوول و جگەرە؟ من دەڵێم هەموو شتێک ئاساییە، ئەگەر بە قەبارەی خۆی بەکاربهێندرێن".
هەردوو شاجوانی ئەفریقای باشوور و فیلیپین چوونە قۆناخی کۆتایی پێشبڕکێکە. دادوەران بڕیاریان لەسەر هەڵبژاردنی شاجوانی گەردوون بۆ ساڵی 2018 دا، کاتریۆنا گرێی، شاجوانی فیلیپینیان هەڵبژارد و تاجی شاجوانی گەردوونی لەسەرنرا.
داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار