ترەمپ: من باوکی پیتاندنی منداڵم

19 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەشداری لە چاوپێکەوتنێکی میدیایی لە ویلایەتی جۆرجیا دەکات، ئەو ئەوەندە پاڵپشتیی خستنەوەی منداڵ دەکات تاوەکو بەخۆی دەڵێت، باوکی "پیتاندنی منداڵ." 
 
ترەمپ گوتی، "ئێمە پارتی پاڵپشتیکردنین لە پیتانی منداڵ. ئێمە لەگەڵ پیتاندنین بە هەموو شێوەیەک. دیموکراتەکان هەوڵیان دا بۆ ئەمە هێرشمان بکەنە سەر، بەڵام زیاتر لەوان پاڵپشتی ئەمە دەکەین." 
 
ترەمپ چەند جارێک گوتویەتی، ئەگەر ببێتەوە سەرۆک، ئەوا حکومەت یان کۆمپانیاکانی دڵنیایی ناچاردەکات خەرجیی دانانی منداڵی بلووری - پیتاندنی منداڵ دابین بکەن. 
رکابەرەکەشی بە کۆتێکی رەشەوە لە ویلایەتی میشیگان وەڵامی دەداتەوە. 
 
کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان رایگەیاند، "قسەکانی دۆناڵد ترەمپ زۆر نامۆ بوون کاتێک دەڵێت، "باوکی پیتاندنی منداڵە." ئەگەر دەیەوێت بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت، ئەوا با لێپرسراویێتی بەرامبەر ئەو راستییە هەڵبگرێت کە سێیەکی ئەو ژنانەی بوونەتە قوربانی لەباربردنی منداڵ، لەو ویلایەتە کۆمارییەیە کە قەدەخەی کردووە." 
 
ترەمپ لەگەڵ سنووردارکردنی لەباربردنی منداڵە و چەند جارێکیش ئاماژەی بە قەدەخەکردنی کردووە، لە بەرامبەردا رکابەرەکەی دەیەوێت ئەو بابەتە لەلایەن دایکانەوە بڕیاری لێبدرێت نەوەک حکومەت. 
 
بەگوێرەی دوایین راپرسی هاوبەشی ئێپسۆس و رۆیتەرز، 49٪ی ژنانی ئەمریکا پاڵپشتی هاریس و 40٪یان پاڵپشتی ترەمپ دەکەن. 
 
لە شاری ئۆرلاندۆی ویلایەتی فلۆریدا کە زۆرینە کۆمارییە، ژمارەیەک رێکخراو دەیانەوێت دایک ئازاد بێت لە لەباربردنی منداڵەکەی و هەوڵمەتی کۆکردنەوەی پاڵپشتی و دەرگا بە دەرگایان دەستپێکردووە. 
 
ئەوان پێویستیان بە کۆکردنەوەی 900 هەزار واژۆیە بۆ ئەوەی 5ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ هەڵبژاردنی لەبارەوە بکرێت. 
 
مالکۆم رۆبێرتس، دانیشتووی شاری ئۆرلاندۆیە و دەڵێت، "بە دڵنیاییەوە دەنگ بە بەڵێ دەدەم، چونکە پێموایە پێویستە ژنان بتوانن بڕیار لەبارەی تەندروستییانەوە بدەن." 
 
بە گوێرەی دوایین راپرسی فۆکس نیوزی ئەمریکی کە 17ی تشرینی یەکەمی 2024 بڵاوکراوەتە، ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان 50٪ و هاریس، بەربژێری کۆمارییەکان 48٪ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەدەست دەهێنن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زنار شینۆ و جۆزێپ بۆرێڵ.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووداو: هیوادارین شەڕ نەگاتە عێراق

جۆزێپ بۆرێڵ هۆشداری دەدات: کێ دەزانێت ئەم جەنگە بەکوێ دەگات. بەڵێ، بۆردوومان لە سووریا هەیە و مەترسییەکی زۆری تەشەنەکردنی جەنگەکە هەیە کە لەوانەیە کار لە عێراقیش بکات. بەڵام نابێ زەمینەی بۆ سازبکرێت. ئەوەی هەیە بەسمانە. با هیوای بخوازین جەنگەکە بۆ وڵاتانی دیکە تەشەنە نەکات.