رووداو – theguardian
یاریزانێکی بەریتانی لە کاتی وێنەگرتن دوو پەنجەی لەپشت سەری سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بەرزدەکاتەوە و وەک کەروێشک نیشانی دەدات.
دوای سەركەوتنی تیمی روگبی بەریتانی بەسەر ئوستوڕالیا، یاریزانەکان لە لایەن دەیڤید کامیڕۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پێشوازی کران. لە کاتی وێنەگرتنی یاریزانەکان و دەیڤید کامیرۆن، مانو تویلاجی یاریزان بۆ خۆشی، دوو پەنجەی دەباتە پشت سەری سەرۆک وەزیران و وەک کەروێشک نیشانی دەدات.
دواتر تویلاجی لەسەر ئەكاونتەكەی خۆی لە تویتەر داوای لێبووردنی لە سەرک وەزیران كرد و نووسیبووی " داوای لێبوردن دەكەم بەوەی بە گاڵتەوە ئەم كارەم كرد، مەبەستێكی خراپم نەبوو، رۆژێكی خۆشمان بەسەربرد و سوپاسی سەرۆك وەزیران دەكەم بۆ بانگهێشتكردنمان".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ