رووداو دیجیتاڵ
لە فێستیڤاڵی شەڕە ئاو لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا، ئەرمەنی و گەشتیارانی تێکەڵ بە یەکدی بوون؛ تاوەکو ماندبوون بە سۆندە یان دەمانچەی ئاو بەدوای یەکدا رایانکرد و ئاویان بە یەکدیدا کرد.
فێستیڤاڵەکە بە "ڤارداڤار" ناسراوە. ئیلیا پاسنۆڤ گەشتیارە و بەشداریی فێستیڤاڵەکەی کردووە، دەڵێت، "خۆشییەکی زۆرە، ئاوی زۆرمان لەبەردەستە. خەڵک سەما دەکەن و چێژ وەردەگرن. شتێکی باشە کە پۆلیسیش هاتووە و تێکەڵ بە فێستیڤاڵەکە بووە. بە سۆندە ئاو بە هەموویاندا دەکەن. پێموایە ئەمە ئاشتەوایی لەنێو خەڵك دروستدەکات."
لە کاتێکدا لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان وشکەساڵی و گەرما تەنگی بە خەڵکی هەڵچنیوە، هاووڵاتییان و گەشتیاران لە یەریڤان چێژیان لە کەشێکی فێنک وەرگرت، کە پلەی گەرمیی نەگەیشتبووە 30 پلەی سیلیزی.
ئەلیسا، گەشتیار دەڵێت، "لە مۆسکۆوە هاتووم و لێرە ئاهەنگی یادی لەدایکبوونم بگێڕم. بەڕاستی ویستم ئێرە ببینم. زۆر خۆشە. حەزی پێدەکەم و هەموومان تەڕ بووین. فێستیڤاڵێکی خۆشە."
ڤارداڤار فێستیڤاڵێکی دێرینی ئەرمەنییەکانە و مێژووەکەی بۆ سەتان ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. لەو کاتەدا بەشێک لە خەڵک ئاویان بە پیرۆز سەیر کردووە؛ لە ساڵی 301ی زایینیدا ئەرمەنییەکان بوون بە کریستیان، بەڵام لەوساوە ساڵانە بەو بۆنەیەوە دەیکەن بە شەڕە ئاو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ