پیاوێکی بەتەمەنی ئیندۆنیزی داهاتی 30 ساڵ کارکردنی لە گەشتی حەجدا خەرج دەکات

16-06-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

حوسێن بن نیسان ئێستاش کە تەمەنی 85 ساڵانە و تاڵە مووەکانی سەر و ریشی سپی بوون، بەردەوامە لەو کارەی 30 ساڵە ژیانی بۆ تەرخان کردووە، ئەو دەچێتە شەقامێکی پێچاوپێچی جاکارتای پایتەخت و رێنوێنی شۆفێر و ماتۆڕسواران دەکات. شۆفێران پارەی دەدەنێ و ئەویش بەو پارەیەی کۆی کردووەتەوە، گەشتێکی حەجی پێ رێکخستووە.
 
حوسێن دەڵێت، "هەرگیز داوای پارەم لە خەڵك نەکردووە، ئەگەر شۆفێران یان ماتۆڕسواران پارەم بدەنێ وەریدەگرم، بەڵام هەرگیز خۆم داوای ناکەم."
 
حوسێن هیچ مووچەیەکی نییە و پیری و دەستەلەرزۆکەکانی هێز و تاقەتی کاریان لێ سەندووەتەوە، بەڵام دوای چاوەڕوانیێکی زۆر، خەریکە خەونەکەی دەبێتە راستی.
 
حوسێن بن نیسان، حاجییە و دەڵێت، لە 2009وە چاوەڕێ دەکەم، ئێستا دڵخۆشم کە زانیومە 2023 دەڕۆمە حەج.
 
دوای ئاساییبوونەوەی پرۆسەی حەج لەدوای ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئیندۆنیزیا توانیویەتی تەنیا 46٪ی حاجیانی بنێرێت بۆ ماڵی خودا. گەشتی حەج لە ئیندۆنیزیا 3281 دۆلاری تێدەچێت.
 
ئەرساد هیدایەت، بەڕێوەبەری حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقافی ئیندۆنیزیا دەڵێت، "لە کۆی ئەو حاجییانەی بەرەو ماڵی خودا دەکەونەڕێ، 30٪یان بەتەمەنن، ئەمەش دەرهاوێشتەی دوو ساڵی دابڕانە بەهۆی کۆرۆناوە."
 
خۆشبەخت و خۆشحاڵترینیان حوسێنی تەمەن 85 ساڵە کە بەرەو سعودیە کەوتووەتەڕێ، ئەگەر تەمەن باقی بێت، لەدوای 28ی حوزەیرانی ئەمساڵەوە چوار منداڵەکەی و شەش نەوەکەی بە حاجی بانگی دەکەن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فرێدریک مێرتس لە پەرلەمان. وێنە: AFP

فرێدریک مێرتز دەنگی پێویستی بۆ بوونە راوێژکاری ئەڵمانیا بەدەست نەهێنا

دوای ئەوەی هاوپەیمانێتیی کریستیان دیموکرات و یەکێتی کریستیان سۆسیالیست CDU/CSU لەگەڵ پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا رێککەوتن لەسەر ئەوەی فرێدریک مێرتز بکەنە راوێژکاری ئەو وڵاتە، راوێژکارە دەستنیشانکراوەکە نەیتوانی لە پەرلەمان دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت.