وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا - پێنتاگۆن رایگەیاند، مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا و جێگرەکەی خراونەتە کەرەنتینەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، جۆنەسن راس هۆفمان، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری گشتی ئاماری نوێی تووشبووانی کۆرۆنای لە وەزارەتەکە راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەنێو کارمەندانی پێنتاگۆن گەیشتووەتە 37 کەس کە 18 کەسیان سەربازن.
لەبارەی دۆخی مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا و ریچارد سپێنسەر، جێگری ئیسپەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری گشتی گوتی، لە شوێنێک دەمێننەوە، کەس بەرکەوتنی فیزیکی لەگەڵیان نییە و کارەکان لە رێگەی تێلی کۆنفرانس و تەلەفۆنەوە ئەنجامدەدەن.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا، خەڵكێکی زۆر روویان لە مارکێتەکان کردووە و کەلوپەل دەکڕن کە بەشێکیان بۆ زەخیرەکردن دەیکڕن لەترسی نەمانی، هۆفمان گوتی شت کڕین لە مارکێتەکان سنووردار دەکەن و رێگە بە کڕینی بڕێکی زۆر شتومەک و خۆراک لە یەککاتدا نادەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ