زریان هەڕەشە لە دوورگەی بەرمۆدا دەكات

15-10-2016
رووداو @Rudawkurdish
ئەو دوو زریانە بە دووەم کۆمەڵەی زریانە بەهێزەکان ناویان دەبردرێت و زیانێکی زۆر بەدوای خۆیاندا دەهێنن
ئەو دوو زریانە بە دووەم کۆمەڵەی زریانە بەهێزەکان ناویان دەبردرێت و زیانێکی زۆر بەدوای خۆیاندا دەهێنن
نیشانەکردن بەرمۆدا زریان
A+ A-

رووداو- هەولێر

ماوەی چەند رۆژێكە زریانێکی بەهێز، کە بە زریانی "نیکۆڵێ" ناسراوە و خێراییەکەی دەگاتە نزیکەی 185 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا، دوورگەی بەرمۆدای گرتووەتەوە و زیانێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە. 

هۆشداری بە خەڵکی دوورگەکە دراوە لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە، بەپێی گوتەی بەرپرسانی ناوچەکە، زریانەکە، بێجگە لەوەی چەند خانوو و ماڵێکی وێران کردووە، هاوکات کارەبای بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی دوورگەکەشی بڕیوە.

بەرمۆدا بە دووری 1070 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی باکووری ئەمریکا، لە دەریای باکووری ئەتلانتیک. لەلای زۆرێک لە ئێمە بەهۆی سێگۆشەی بەرمۆدا بە دوورگەی مەرگ ناسراوە. 

دوورگەکە ئەگەرچی، خاوەنی پەرلەمان و حکومەتی خۆیەتی، بەڵام هاوشێوەی جەبەل تاریق، ناوچەیەکی دەریایی سەر بە شانشینی بەریتانیایە. 

چەند رۆژە زریانێکی بەهێز کە بە زریانی نیکۆڵێ ناسراوە و خێراییەکەی دەگاتە نزیکەی 185 کیلۆمەتر لە کاژێرکدا, دوورگەکەی گرتووەتەوە و زیانێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە. 

دوورگەی بەرمۆدا

 
ناوچەیەکی دەریایی سەر بە بەریتانیایە 

دەکەوێتە سەر دەریای باکووری ئەتلانتیک 

رووبەری دوورگەکە تەنیا 53.2 کیلۆمەترە 

ژمارەی دانیشتوان نزیکەی 64240 کەسە 

%54 خەڵکی رەشپێستە کە لە بەهماس و  ئەمریکا و کەنەدا هاتوون 

%31 سپی پێستە لە بەریتانیا، ئەمریکا، کەنەدا هاتوون. 

%15 لە خەڵکی ئاسیا و ناوچەکانی دیکە پێکهاتووە 

پایتەخت: هامڵتن و دراوی سەرەکەی دۆلاری بەرمۆدەییە 

سێگۆشەی بەرمۆدا کە نزیکی ئەو دوورگەیەیە و دەکەوێتە رۆژهەڵاتی دەریای باکووری ئەتلانتیک، بە سێگۆشەی مەرگ ناسراوە.

سێگۆشەکە لە‌ ساڵی 1945 دۆزراوەتەوە، ئەمەش ‌ کاتێک ‌چە‌ند فڕۆکە‌یە‌ک بەسەر ئەو ناوچەیەدا فڕیون دواتر بزربوونە و دیار نە‌ماون.

دوورگەی بەرمۆدا، کەشو هەوایەکی شێداری نیمچە خولگەیی هەیە، بەبەردەوام مەترسی زریان، بەتایبەتیش زریانی گۆنزالۆ، و فابیانی لێدەکرێت کە ئەو دوو زریانە بە دووەم کۆمەڵەی زریانە بەهێزەکان ناویان دەبردرێت و زیانێکی زۆر بەدوای خۆیاندا دەهێنن. 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە