رووداو-هەولێر
17ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، رێوڕەسمی هەڵبژاردنی شاجوانی گەردوون لە بانکۆکی پایتەختی تایلەند بەڕێوەدەچێت.
دیمی لی نیل پیتەرز، شاجوانی گەردوون بۆ ساڵی 2017 دەڵێت: "کاری ئێمە تەنیا کردنەبەری جلی جوان نییە، هەموو بەیانیەک تەنیا بۆ میکیاژ کردن خەبەرمان نابێتەوە، هەندێکجار میکیاژ دەکەین و خۆشیشە، هەندێکجار جلی جوان دەپۆشین، بەڵام ژیانی رۆژانەمان تەنیا لەوە پێکنایەت. کاری زیاتر لە پشت بوون بە شاجوانی گەردوون هەیە، من دەمەوێت نوێنەرایەتی وڵاتی خۆم بکەم. دەمەوێت پەیامەکەم بگاتە هەموو شوێنێک. دەمەوێت دەنگ واتایەکم هەبێت، هەر ئەوەش هۆکاری بەشداریکردنم بوو لە کێبڕکێی شاجوانی گەردوون."
خانمە بەربژێرەکان لە تایلەندن، بەنێو شار و شارۆچکە مێژووییەکاندا دەگەڕێن، چالاکی میللی ئەنجامدەدەن، خواردن ئامادە دەکەن و هەوڵدەدەن دەستڕەنگینی خۆیان لەم بوارەوە بسەلمێنن. بەڵام کە 17ی کانوونی یەکەم هات، دەستەی دادوەران یەکلاییدەکەنەوە کێ شایستەترین خانمە بۆ ئەوەی لەبەردەم ملیۆنان بینەر لەسەرتاسەری جیهان، تاجی شاجوانی گەردوونی بخرێتەسەر.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ