رووداو AFP
دوای 11 رۆژ بارانبارین لە مانیلای پایتەختی فیلیپین بەهۆی زریانی ڤامکۆ، بەشێکی زۆری شارەکە ژێرئاو کەوتووە. ئەوە سێیەمجارە لە چەند مانگی رابردوودا گەردەلوول و لافاو لەو ناوچانەی فیلیپین دەدات.
مانیلا یەکێکە لە شارە گەورەکانی فیلیپین ، ئیستا خەڵک لەنێو شەقامەکانی ئەو شارە بە بەلەم هاتووچۆ دەکەن و پۆلیسی وڵاتەکەش بە بەلەم بەنێو کۆڵانەکانی شارەکەدا دەگەڕێن بۆ رزگارکردنی خەڵک، تاوەکو ئێستاش 122خێزانیان رزگارکردووە.
پێشتر لە ساڵی 2013 گەردەلوول و لافاوێکی هاوشێوەی ئەوەی ئێستا روویدا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی حەوت هەزار کەس.