لە ساڵێکدا لە ئەڵمانیا تووندوتیژیی کۆمەڵایەتی بەڕێژەی 8.5٪ زیادبووە

12-07-2023
نیاز مستەفا
نیشانەکردن ئەڵمانیا سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەڵمانیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تووندوتیژیی کۆمەڵایەتی لە ئەڵمانیا لە ساڵی 2022 بەراورد بە ساڵی 2021، بەڕێژەی 8.5٪ زیادبووە، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیاش دەڵێ دەبێت قوربانییەکان خۆیان بێنە پێشەوە و کەیسەکان تۆمار بکەن.

  

پۆلیسی ئەڵمانیا ئەمڕۆ (چوارشەممە 12ـی تەممووزی 2023) بڵاویکردەوە، تووندوتیژی لەنێو خێزانە ئەڵمانییەکان لە ساڵی 2022 بەراورد بە ساڵی پێشتر زیادیکردووە. 
 
بەگوێرەی ئاماری نووسینگەی پۆلیسی فیدراڵیی ئەڵمانیا بۆ تاوانەکان، لە ساڵی 2022ـدا ژمارەی قوربانییانی تووندوتیژییەکان بەراورد بە ساڵی پێشتر، بە رێژەی 8.5٪ زیادیکردووە و ژمارەی قوربانییەکان بووەتە 240 هەزار و 547 کەس. 
 
بەرپرسانی ئەڵمانیا دەڵێن، ئەو ئامارەی تۆمارکراوە لە ژمارەی راستەقینەی تاوانەکان کەمترە، چونکە بەشێک لەوانەی تووندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت، بەهۆی ترس و هۆکاری دیکەوە تووندوتیژییەکە ئاشکرا ناکەن. 
 
بەگوێرەی میدیای ئەڵمانیا ئاماری تاوانەکان کە لە پۆلیسی ئەو وڵاتە تۆماکراون بەم جۆرەیە:
 
رێژەی 80٪ـی قوربانییەکان لە رەگەزێ مێن، 78٪ـی ئەنجامدەرانی تاوانەکەش لە رەگەزی نێر بوون، 60٪ـی تاوانەکان هاوژین یان خۆشەویستی ئێستایان بەرامبەریان کردوون، 40٪ـی خۆشەویست یان هاوسەری پێشوو.  
 
تووندوتیژی گەیشتووەتە ئاستێک کە هەندێكجار برینداربوونی قورسیشی لێکەوتووەتەوە، بە جۆرێک 50٪ـی قوربانییان بەهۆی لێدانەوە بریندار بوون و 12٪ـیان خوێنبەربوونیشیان هەبووە. 
 
بەپێی ئامارەکان 702 قوربانی تووندوتیژی کوژراون یان هەوڵی کوشتنیان دراوە، کە پێکدێن لە 454 ژن و 248 پیاو، ئەوانەی کوژراون 181 ژن و 58 پیاون. 
 
جگە لە کوشتن، هەوڵدانی کوشتن و لێدان و بریندارکردن، چەندین جۆری تووندوتیژیی کۆمەڵایەتیی لەوانە تووندوتیژیی سێکسی تۆمارکراون وەک؛ دەستدرێژیی سێکسی، سێکسی زۆرەملێ و کێچەڵپێکردنی سێکسی.
 
لەسەر زیادبوونی تووندوتیژییەکان، نانسی فێزە، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا بە ئامادەبوونی لیزا پاوز، وەزیری کاروباری خێزان، و هۆلگر مەنچ، سەرۆکی ئۆفیسی پۆلیسی فیدراڵیی بۆ تاوانەکان، گوتی: قوربانییەکان پێویستە بێنە پێشەوە و کەیسەکان تۆماربکەن بۆ ئەوەی رێکاری پێویست بگرینەبەر. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی مۆزەکە لە مەزادخانەی سۆسبی بەریتانی، کە بارەگاکەی لە نیویۆرکە. وێنە: AP

مۆزێک بە 6.24 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

مەزادخانەی سۆسبی بەریتانی، کە بارەگاکەی لە نیویۆرکە بڵاویکردەوە، مۆزێک لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە 6.24 ملیۆن دۆلار [شەش ملیۆن و 240 هەزار دۆلار] فرۆشرا.