لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ئەڵمانیا دوو گەنجی کورد گیانیان لەدەستدا

12-03-2025
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوو هاونیشتمانیی باشووری کوردستان و رۆمانییەک لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا گیانیان لەدەستدا و یەکێکیش بریندارە. کەسوکاری دوو لە قوربانییەکان دەڵێت، "پێنجشەممە تەرمەکانیان دەگەڕێنینەوە."
 
بیلال تۆفیق، کەسوکاری یەکێک لە قوربانییەکان بە رووداوی گوت، "ئامۆزایەکم و خاڵۆزایەکەم لەگەڵ کەسێکی دیکەی خەڵکی سلێمانی و رۆمانییەک رۆژی 8ی ئادار لەکاتی چوونیان بۆ ئیش، کە کاریان پاککردنەوەی بینا و باڵەخانە بووە، تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون، سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە، کە ئامۆزاکەم و کەسێکی دیکەی خەڵکی سلێمانی و رۆمانییەکن، خاڵۆزاکەشم بریندارە."
 
ئەو هاونیشتمانییە بە رادیۆی رووداوی گوت، ئامۆزاکەم، مێردی خوشكم بوو، ناوی (ئالان بەکر)ە و تەمەنی 43 ساڵ بووە، ماوەی نزیکەی 27 ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی و ژیانی هاوژینیی پێکهێناوە، باوکی سێ منداڵ بووە و لەو رووداوەدا گیانی لەدەستداوە.
 
بیلال تۆفیق گوتیشی، لە رووداوەکەدا کەسێکی دیکەی خەڵکی شاری سلێمانی گیانی لەدەستدابوو، "کەسوکاریمان نەدەناسی، بەڵام شەوی رابردوو توانیمان خێزانەکەی بدۆزینەوە، کە ماڵیان لە گەڕەکی گۆیژەیە."
 
ئاماژەی بەوەش کرد، لە رووداوەکەدا کوڕێکی خاڵۆزای بەناوی (نامۆ لوقمان) تەمەن 23 ساڵ بریندار بووە، بەڵام دۆخی تەندروستیی باشە؛ کەسێکی دیکەی هاوکاریان کە رۆمانی بووە گیانی لەدەستداوە.
 
بە گوتەی بیلال تۆفیق، رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلی ئەو چوار کەسە، کە ڤانێک بووە لەگەڵ فۆردێکی مۆستانگ، روویداوە؛ ئەوەندەی ئاگادارن شۆفێری بەرامبەریش بێهۆشە.
 
لەبارەی گێڕانەوەی تەرمەکانیان بۆ کوردستان، ئەو هاونیشتمانییە بە رووداوی گوت، "بڕیاروایە شەوی پێنجشەممە تەرمەکانیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بگەڕێنینەوە بۆ کوردستان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کشمیر جارێکی دیکە بووە خاڵی تەقینەوەی گرژییەکانی هیندستان و پاکستان.

کشمیر، چەقی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسلاماباد و نیودەلهی

کشمیر جارێکی دیکە بووە خاڵی تەقینەوەی گرژییەکانی باشووری ئاسیا. ئەمجارەش گەڕێکی دیکەی شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان هیندستان و پاکستان روویدا؛ ئەوەش دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هیندستان نۆ پێگەی سەربازانی پاکستانی لە کشمیر بەئامانج گرت.