جووە ئۆرتۆدۆکسە راستڕۆکان تاوانەکانیان 'دەخەنە ئەستۆی مریشکەکانیان'

11-10-2024
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
جووە ئۆرتۆدۆکسەکان تووند دەستیان بە بیروباوەڕیانەوە گرتووە. یەکێک لە بیروباوەڕەکانیان ئەم مریشکانەن.
جووە ئۆرتۆدۆکسەکان تووند دەستیان بە بیروباوەڕیانەوە گرتووە. یەکێک لە بیروباوەڕەکانیان ئەم مریشکانەن.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەو جووەی لە سەرەتای ڤیدیۆیەکە دا دەردەکەوێت، بە بیرکردنەوەی خۆی گوناهـ بێت پێیەوە نەماوە. پێیوایە تاوانی ساڵی پاری دەگوازێتەوە بۆ مریشکەکانیان.
 
جووە ئۆرتۆدۆکسەکان ساڵانە لە رۆژی کیپوور ئەم نەریتە دووبارە دەکەنەوە. کیپوور پیرۆزترین رۆژە لە رۆژمێری جووەکان.
 
جۆی گۆلد، دانیشتووی قودس دەڵێت: "ئەم ساڵ بۆ زۆر خەڵک یادەکە زۆر جیاواز بوو. خەڵکی زۆری دیندار دەناسم لە بەرەکانی جەنگن. تۆ ناتوانی بەڕۆژوو بیت، دۆخێکی زۆر جیاوازە." 
 
ئەو جووانەی کە لەگەڵ شەڕی غەززەدا نین، هیوا دەخوازن رۆژی کیپوور ببێتە هۆی کۆتاییهاتنی شەڕ و گەڕانەوەی ئاشتی بۆ ناوچەکە.
 
جووە ئۆرتۆدۆکسەکان تووند دەستیان بە بیروباوەڕیانەوە گرتووە. یەکێک لە بیروباوەڕەکانیان ئەم مریشکانەن.
 
کە ئاوا لەسەر سەریان دەیسوڕێننەوە، بە تێگەیشتنی خۆیان ئیدی وەکو منداڵێکی ساوایان لێدێتەوە.
 
جۆی گۆڵد، دانیشتووی قودس دەڵێت: "هیوا بۆ ساڵێکی نوێ دەخوازین، ساڵێکی مەزن و سەلامەت. ئەم شەڕە خراپ کاری لە پشوومان کردووە."
 
ئەم ساڵ لە رۆژی کیپووردا بازاڕی مریشکفرۆشان لە قودس و شارەکانی دیکە جمەی دەهات. بۆ پاکبوونەوە لە گوناهـ، مریشک لەسەر رەفە و لەنێو قەفەزەکاندا نەما.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سوپای لوبنان. مێژووی وێنەکە 28-8-2017: AP

سوپای لوبنان: حەماس گومانلێکراوێکی هێرشکردنە سەر ئیسرائیلی رادەست کردین

سوپای لوبنان بڵاویکردەوە، حەماس کەسێکی فەلەستینی رادەستکردن کە گوماندەکرێت بەشداری لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل کردبێت. ئەمە دوای ئەوە هات کە رۆژی هەینی رابردوو، ئەنجوومەنی باڵای بەرگریی لوبنان هەڕەشەی گرتنەبەری "تووندترین رێکاری" دژی ئەو گرووپە کرد لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.