پزیشکانی چینی لە پەکینەوە نەشتەرگەری بۆ نەخۆشێک لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دەکەن

12-06-2024
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
ئامێری نەشتەرگەری
ئامێری نەشتەرگەری
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تەکنەلۆژیا گەیشتووەتە ئەو ئاستەی، لەنێو نەخۆشخانەیەکی پەکینی پایتەختی چینەوە نەشتەرگەری بۆ نەخۆشێک لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دەکرێت.
 
تیمەکەی دکتۆر جانگ شوو لە ئەکادیمیای زانستی چین کارێکیان کرد وێنەی نەبووە. دووری نێوان شوێنی جووڵەپێکردنی رۆبۆتەکان لە نەخۆشخانەکەی پەکین لەگەڵ رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، 8100 کیلۆمەتر بوو.
 
جانگ شوو، پزیشکی پسپۆڕ لە چین دەڵێت، "گەورەترین کێشە لەگەڵ نەشتەرگەریی دوورەدەست ئامرازی پەیوەندییە؛ ئینجا دواکەوتنەکەی. لەکاتی نەشتەرگەرییەکەی ئەمڕۆ، وەک بڵێی هیچ دواکەوتنێک رووینەدا؛ وەک ئەوە وابوو لێرە [لە چین] نەشتەرگەرییەکە کرابێت."
 
نەشتەرگەرییەکە بۆ هاووڵاتییەکی ئیتاڵی کرا، کە شێرپەنجەی پرۆستاتی هەبوو. نەخۆشەکە لە رۆما و پزیشکان لە پەکین بوون، پزیشکەکان گرێکەیان بە سەرکەوتوویی دەرهێنا.
 
ڤیتۆ پانسادۆرۆ، پزیشکی پسپۆڕ لە رۆما دەڵێت، "بۆ من بەڕاستی ئەزموونێکی مێژوویی بوو. ئەمە زۆر دڵخۆشی کردین کە لەوێوە توانیمان نەشتەرگەری لە رۆما بکەین."
 
لە داهاتوویەکی نزیکدا لەوانەیە پزیشکان لە شوێنی خۆیانەوە نەشتەرگەری بۆ نەخۆش یاخود برینداران لە بەرەکانی جەنگ بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە