جیهان

لە باشتریەکانی جیهان لە رووی کەمی گەندەڵییەوە، دانیمارک لە ریزبەندى یەکەمە، فینلاند لە ریزبەندى دووەم و سەنگاپوور سێیەمە.
رووداو دیجیتاڵ
لە نوێترین ریزبەندى وڵاتانى جیهان بۆ پێنوێنى گەندەڵى کە رێکخراوى شەفافیەتى نێودەوڵەتى بۆ ساڵى 2024 بڵاویکردووەتەوە، عێراق 14 پلە پێش کەوتووە و ریزبەندى 140ـەمینى گرتووە لە نێو ئەو 180 وڵاتەى لە راپۆرتەکەدا هاتوون.
ئەو پێنوێنیەى گەندەڵى وڵاتانى جیهان بۆ ساڵى 2024، ئەمڕۆ سێشەممە، 11ى شوباتى 2025، لەلایەن رێکخراوى شەفافیەتى نێودەوڵەتى بڵاوکراوەتەوە.
لە باشتریەکانی جیهان لە رووی کەمی گەندەڵییەوە، دانیمارک لە ریزبەندى یەکەمە، فینلاند لە ریزبەندى دووەم و سەنگاپوور سێیەمە.
باشوورى سوودان لە ریزبەندى 180ى کۆتاییە، سۆماڵ لە ریزبەندى پێش کۆتایی و ڤەنزوێلا لە ریزبەندى 178ى سێیەمى پێش کۆتاییە وەک نەرێنیترین دۆخى وڵاتان بۆ گەندەڵى.
عێراق لە ریزبەندى 140ى ئەو 180 وڵاتەیە کە پێنوێنییەکە گرتوونیەتییەوە، لەکاتێکدا بەگوێرەى پێنوێنییەکانى ئەو رێکخراوە بۆ ساڵى 2023، عێراق لە ریزبەندى 154 بووە و ساڵى 2022 لە ریزبەندى 157 بووە.
هەر بەگوێرەى ئەو پێنوێنییەى رێکخراوى شەفافیەتى نێودەوڵەتى، لە 100 پلە عێراق 26 پلەى بەدەستهێناوە کە بەراورد بەساڵى 2023 سێ پلە سەرکەوتووە بەرەو باشتر.
رێکخراوى شەفافیەتى نێودەوڵەتى ئاماژەى بەوەداوە پێنوێنییەکان بۆ ساڵى 2024 دەریدەخات گەندەڵى کێشەیەکى مەترسیدارە لە هەموو بەشێکى جیهان، بەڵام لە چەندین وڵات گۆڕانکارى ئەرێنی کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ