BMW ئۆتۆمبێلێک نمایش دەکات لە دوورەوە کۆنترۆڵ دەکرێت

11-01-2024
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
وەشانی نوێی بی ئێمە نوێیەکە.
وەشانی نوێی بی ئێمە نوێیەکە.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئۆتۆمبێلی بی ئێم دەبڵیو iX نوێترین وەشانی کۆمپانیا ئەڵمانییەکەیە. لە دوورەوە وا وەردەکەوێت ئۆتۆمبێلەکە خۆکارە و خۆی لێدەخوڕێت، بەڵام راستییەکەی ئەمە کەسێکی دیکەیە لە دوورەوە کار بە ئۆتۆمبێلەکە دەکات.
 
بەدەستگرتن بە سووکانێکەوە و سەیرکردنی شاشەکانی بەردەمی، شۆفێر دەتوانێت هەر لە ماڵی خۆی یاخود شوێنی کارکردنی ئۆتۆمبێلەکەی لێبخوڕێت.
 
نیکۆل سکۆت، شارەزایەکی تەکنەلۆژیایە و دەڵێت، "هەستێکی سەیرە، تۆزێک دوودڵم، بەڵام خۆشە کە لە گۆشە نیگەی جیاوازەوە دەڕوانم. ئەمەیان واپێشاندەدات خێرام، بەڵام گۆشەی تەنیشتەکان پێشاندەدەن کە زۆر هێواش لێیدەخوڕم."
 
تایبەتمەندیێکی دیکەی بی ئێمەکە ئەوەیە، شۆفێر لە هەرکاتێکدا لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزێت، خۆی دەڕوات بەدوای بۆشاییدا دەگەڕێت و خۆی پارک دەکات.
 
لەکاتی دیاریکراویشدا لە پارکەکە دێتە دەرەوە و لە بەردەم شۆفێرەکەی دەوەستێت.
 
لەنێو ئەم ئۆتۆمبێلەدا شۆفێر دەتوانێت بڕیاربدات ئۆتۆمبێلەکەی خۆکار کاربکات یاخود لەدوورەوە لێیبخوڕێت.
 
تۆرستن شمیت، لە کۆمپانیای بی ئێم دەبڵیو دەڵێت، "ئەوەی کاری پێدەکات، دەستی بەسووکانەوە گرتووە و دووریشە لە ئۆتۆمبێلەکە. لەدوورەوە ئۆتۆمبێلەکە لێدەخوڕێت و کۆنترۆڵی دەکات. بۆ ئەم مەبەستەش، ئۆتۆمبێلەکە گرتەی ڤیدیۆیی دەنێرێتە ئەو شوێنەی فەرمانەکانی لێ دەردەچێت. لەوێشەوە وێنەکان پێشاندەدرێن و شۆفێر دەتوانێت کردار بنوێنێت و کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکە بکات. دواتر فەرمانەکان بە ئینتەرنێتی وایەرلێس دەنێردرێنەوە بۆ ئۆتۆمبێلەکە،  ئێمە ئەوکارە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ڤێرایزن دەکەین."
 
کۆمپانیای بەرهەمهێن ئەم ئۆتۆمبێلەی لە پێشانگەی ئەلکترۆنیی لاس ڤێگاس نمایشکردووە، دەڵێت ئۆتۆمبێلە خۆکارەکەیان سوودی زۆرە، یەکێک لە سوودەکان بۆ ئەو کەسانەیە کە لەکاتی شۆفێریدا سەرقاڵی مۆبایلەکانیانن.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە