لە مالی بە بەند و گۆرانی چارەسەری نەخۆشیی دەروونی دەکرێت

11-10-2024
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
لەو سەنتەرەی شاری باماکۆ لە مالی نەخۆشەکان ئازاد دەکرێن.
لەو سەنتەرەی شاری باماکۆ لە مالی نەخۆشەکان ئازاد دەکرێن.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەنتەرێکی تەندروستی لە مالی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشانی دەروونی رێگەیەکی نوێ بەکاردەهێنێت. ئەرز و گەزیان بۆ دابینکردوون، نەخۆشەکانیش پڕ بە دەنگی خۆیان بەند و گۆرانی دەڵێن. بەمە دەڵێن شانۆگەری کۆتیبا.
 
ئادەما باگایۆکۆ، بەڕێوەبەری گرووپی شانۆکاران دەڵێت: "بەر لە هەموو شتێک قسە لەسەر نەخۆشیی دەروونی دەکەم. کاتێک روودەدات کە هەموو دەرگایەکت بەسەر دا داخراوە و پەراوێزخراوی. ئەمە ئەو کاتەیە کە کەسەکە بە شێت ناودەبەین. بەڵام کاتێک دێنە ئێرە و بەشداری لە شانۆگەرییەکە دا دەکەن، چیدی هەست ناکەن پەراوێز خراون، چونکە ئێمە دەرفەتیان پێدەدەین. دەست لەیەک دەدەین و قسە لەگەڵ یەک دەکەین. بەیەکەوە سەما دەکەین. ئەمە گرنگی کۆتیبایە."
 
لەو سەنتەرەی شاری باماکۆ لە مالی نەخۆشەکان ئازاد دەکرێن.
 
تاوەکو ماندوو دەبن سەما دەکەن و ناخ و دڵی پڕیان بەتاڵ دەکەنەوە.
 
ئەمە ئەوکاتەیە دۆپامین (هۆرمۆنی دڵخۆشی) دەگاتە لووتکە.
 
مەمەدۆ دیارا، نەخۆشێکی دەروونییە و دەڵێت: "هەرگیز بەشداریم لەو شانۆگەرییە دا نەکردووە. پێشتر هەرگیز سەمام نەکردووە. هەر کە دەستمپێکرد خوا هێز و توانای پێبەخشیم. دەست بۆ هەرشتێک ببەم سەرکەوتوو دەبم. من ئەم جۆرە کەسەم."
 
کۆتیبا شانۆگەریێکی میللییە و لەلایەن گەورەترین هۆزی مالی بەناوی بامبارا ساز دەکرێت.
 
نەخۆشەکانی ئەو سەنتەری چارەسەری دەروونییە زۆر دڵیان بە چارەسەرەکە خۆشە.
 
هەر نەخۆشێک ترس یا فۆبیای کۆمەڵایەتی هەبێت، پیلی رادەکێشن و رووبەڕووی رکابەرەکەی دەکەنەوە، تاوەکو ترسەکەی لێدەرنەکەن وازی لێناهێنن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جۆری ئەو فڕۆکەیەی قەتەر بڕیارە بیداتە ترەمپ

قەتەر "کۆشکی فڕیو" بە دیاری دەداتە ترەمپ

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا خۆی بۆ قبووڵکردنی دیارییەکی زۆر گرانبەها ئامادە دەکات. دیارییەکە فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ 747-8ـە کە پێی دەگوترێت "کۆشکی فڕیو".